Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری دارایی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان دەکات

ڕۆژی سێ شەممە ٣٠ کانونی دووەمی ٢٠٢٤ بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی کرد لەبەڕێز دکتۆر یان برێم کونسوڵی گشتی وڵاتی فەڕەنسا لەهەرێمی کوردستان.

هەڵسەنگاندن بۆ ئەو بڕوانامانە دەکرێت کە لە دەرەوەی مۆڵەتی خوێندن بە دەستهاتوون

ڕۆژی دوو شەممە ٢٩ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ ، بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری سەرپەرشتی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای پێداچونەوە بە بڕوانامەکانی کرد کە لە دەرەوەی مۆڵەتی خوێندن بەدەست هاتوون.

وەزیری دارایی سەردانی سلێمانی کرد و تیمەکانی پرۆژەی ( هەژماری من ) ی بەسەر کردەوە

وەزیری دارایی سەردانی پارێزگای سلێمانی کردو تیمەکانی پرۆژەی ( هەژماری من ) ی بەسەرکردەوەو ڕایگەیاند بەتەواوبونی ئەو پرۆژەیە فەرمانبەران و مووچەخۆران لەچەندین خزمەتگوزاری دارایی و بانکی سودمەند دەبن.   

تێبینەرایەتی باجی ئوتومبێل لە کۆمەڵگای هاتوچۆی هەولێر کرایەوە

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ ، بەئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەولێرو بەڕێوەبەری گشتی باج و خانوبەرەی میری لە وەزارەتی دارایی و ئابوری، لەمەراسیمێکدا تێبینەرایەتی باجی ئوتومبێل لە کۆمەڵگای هاتوچۆی هەولێر کرایەوە. 

وەزیری دارایی پێشوازی لە شاندێکی پاسەوانی سنووری عێراق کرد

وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی کرد لە شاندێکی پاسەوانی سنوری عێراق و ڕایگەیاند هەماهەنگی باش لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە بۆ چارەسەری کێشەی گومرگ و خاڵە سنوریەکان.

وەزیری دارایی پێشوازی لە بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندیەکانی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کرد

ڕۆژی چوارشەممە ( ٢٠٢٤/١/١٧ ) بەڕێز ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی کرد لە بەڕێز ( دکتۆر تۆرکیلد بیوگ ) بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان.

وەزیری دارای و ئابووری پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات.

وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئابوری سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و ڕایگەیاند هەموو هەوڵەکان بەئاڕاستەی چارەسەری کێشەکانە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی .