Skip to the content

هەواڵەکان

وەزارەتی تەندروستی لەسەر پێشێلکردنى مافى نەخۆشەکەى نەخۆشخانەى پار هاتە دەنگ

وتەبێژى وەزارەتی تەندروستیی حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر بەدواداچوونى وەزارەتەکەى بۆ پرسى ئەو نەخۆشەی کە گوایا دواى نەشتەرگەرى لە نەخۆشخانەى پارى تایبەت لە شارى هەولێر و لەبەر نەدانی پارە هێڵدراوەتەوە و ڕێگە نەدراوە بچێتە دەرەوە، ڕاگەیێنراوێکى بڵاو کردەوە.

وەزارەتى تەندرووستى پیرۆزبایی لە پەرەستاران دەکات

ئەمڕۆ ١٢ی ئایار ڕۆژی جیهانی په‌رستارانە، هەر بەم بۆنەیەوە د. سامان حسین بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە پەرەستاران و فەرمانبەرانى کەرتى تەندرووستى کرد کە لە خوارەوە دەقەکەى دادەنێین.

فۆڕمی تۆماری کاریگەرییە لاوەکییەکانەی ڤاکسینی کۆڤید ـ ١٩

ڤایرۆسی کۆڕۆنا به شێوەیەکی بەرفراوان بڵاو بووەتەوه و باشترین رێگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایەش، ڤاکسینە، هەر بۆیه وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بە پێدانی ڤاکسین کردووە.

پڕۆژەی سیستەمی چاودێری تەندروستی کارا دەکرێت

بەمەبەستی بەرەو پێشبردن و چاکسازیی کەرتی تەندروستی لە ڕێگەی دابینکردنی ئامار و زانیاری دروست، کۆبوونەوەیەکی فراوان بە چاودێری د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و تیمی پڕۆژەی سیستەمی چاودێری تەندروستی KRG-HIS و تیمی وەزارەتی تەندروستی و زانکۆی ڕۆما ـ تۆر ڤێرگاتا بەڕێوە چوو.

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای چاندنی گورچیلەی لە هەرێمی کوردستان کرد

ڕۆژی شەممە ٢٠٢١/٤/١٧ د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای چاندنی گورچیلەی لە هەرێمی کوردستان کرد.

وەزیری تەندروستی و وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی یەكێتی زانایانی ئایینی كوردستان دەكەن

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی-یان لە شاری هەولێر کرد.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە هاووڵاتیان دەکات ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەربگرن

ڕۆژی هەینی ٢٠٢١/٤/٩ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیانراوێكدا داوا لە هاووڵاتیان دەکات بۆ سەلامەتی خۆیان و خانەوادەیان، ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەربگرن.

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی شارۆچكەی كۆیەی كرد

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢١/٤/٨ د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.ڕەهێڵ فەریدوون و قائمقامی قەزای کۆیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە-یان کرد.

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەخۆشخانەی فریاكەوتنی لە شاری دهۆك بەسەر كردەوە

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٤/٦ د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و د.ئافراسیاب موسا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک لە سەردانێکی مەیدانیدا دوای دەوامی فەرمی، نەخۆشخانەی فریاکەوتنیان لە شاری دهۆک بەسەرکردەوە.

سەنتەری توێژینەوە و پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری دهۆك كرایەوە

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٤/٦لە ڕێوڕەسمێكدا سەنتەری توێژینەوە و پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری دهۆك كرایەوە.