Skip to the content

هەواڵەکان

بەهۆی سەرپێچیەوە نۆ كۆمپانیای دەرمان داخران

لە درێژەی چالاكییەكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ كۆنترۆڵ كردنی دەرمان لە هەرێمی كوردستان نۆ کۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر بە ھۆی سەرپێچییەوە داخران...

هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا تاوتوێی میكانیزمه نوێیه‌كانی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و پێدانی ڤاكسین ده‌كه‌ن

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە ئۆلیڤەر دۆکۆتیگنیس، كۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەنتەرێکی ئیماراتی بۆ ئۆتیزم لە هەولێرى پایتەخت کرایەوە

لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان سەنتەرێکى تایبەت بە نەخۆشانى ئۆتیزم کرایەوە کە لە لایەن وڵاتى ئیمارات دروست کراوە و تیایدا خزمەتگوزاری تەندروستی و کۆمەڵایەتی و ڕاهێنانەوەی نەخۆشانی ئۆتیزم پێشکەش بە تووشبووان و بنەماڵەکانیان دەکرێت.

ئاوارە و پەناهەندەکان ڤاکسێنى دژە کۆڕۆنایان لێ دەدرێت

ئەمڕۆ ڤاکسێن و هاوکاری بۆ ئاوارە و پەناهەندەکانى هەرێمى کوردستان لە لایەن مانگی سووری ئیماراتی بە هاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی دابین کرا.

بەرپرسی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO ستایشی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كات

بەرپرسی ڕێکخراوی تەندرووستى جیهانى سەردانى هەرێم کوردستانى کرد و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سوپاس و دەستخۆشی تایبەتی لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری تەندروستی و پزیشکان و کارمەندان کرد بۆ ئەو ڕێکارانەى بەرانبەر نەخۆشی کۆڕۆنا ئەنجامیان داون.

وەزارەتی تەندروستی لەسەر پێشێلکردنى مافى نەخۆشەکەى نەخۆشخانەى پار هاتە دەنگ

وتەبێژى وەزارەتی تەندروستیی حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر بەدواداچوونى وەزارەتەکەى بۆ پرسى ئەو نەخۆشەی کە گوایا دواى نەشتەرگەرى لە نەخۆشخانەى پارى تایبەت لە شارى هەولێر و لەبەر نەدانی پارە هێڵدراوەتەوە و ڕێگە نەدراوە بچێتە دەرەوە، ڕاگەیێنراوێکى بڵاو کردەوە.

وەزارەتى تەندرووستى پیرۆزبایی لە پەرەستاران دەکات

ئەمڕۆ ١٢ی ئایار ڕۆژی جیهانی په‌رستارانە، هەر بەم بۆنەیەوە د. سامان حسین بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە پەرەستاران و فەرمانبەرانى کەرتى تەندرووستى کرد کە لە خوارەوە دەقەکەى دادەنێین.

فۆڕمی تۆماری کاریگەرییە لاوەکییەکانەی ڤاکسینی کۆڤید ـ ١٩

ڤایرۆسی کۆڕۆنا به شێوەیەکی بەرفراوان بڵاو بووەتەوه و باشترین رێگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایەش، ڤاکسینە، هەر بۆیه وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بە پێدانی ڤاکسین کردووە.

پڕۆژەی سیستەمی چاودێری تەندروستی کارا دەکرێت

بەمەبەستی بەرەو پێشبردن و چاکسازیی کەرتی تەندروستی لە ڕێگەی دابینکردنی ئامار و زانیاری دروست، کۆبوونەوەیەکی فراوان بە چاودێری د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و تیمی پڕۆژەی سیستەمی چاودێری تەندروستی KRG-HIS و تیمی وەزارەتی تەندروستی و زانکۆی ڕۆما ـ تۆر ڤێرگاتا بەڕێوە چوو.

تاقیگەی پشکنینی بەخۆڕایی بۆ دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دانرا

تاقیگەکانی پشکنینی بەخۆڕایی بۆ دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان لەناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی شاری هەولێر کردەوە کە بە مەبەستى خزمەتى ڕاستەوخۆى هاووڵاتیان دانراوە.