Skip to the content

هەواڵەکان

گەورەترین نەخۆشخانەی تایبەت بە چاودێری چڕ لە هەرێمی کوردستان کرایەوە

ئامادەبوونمان ڕێوڕەسمی کردنەوەی گەورەترین نەخۆشخانەی تایبەت بە چاودێری چڕ بەناوی (نەخۆشخانەی لالاڤ) بە قەبارەی چل قەرەوێلەی چاودێری چڕ.

وەزارەتی تەندروستی بڕیاری بەکارهێنانی ڤاکسینی دا

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بڕیاری دابەشکردن و پێدان و بەکارهێنانی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID19ی دا کە لەلایەن سەنتەرەکانی وەرگرتنی پێکوتە لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لە ئەمڕۆ وە دەتواندرێت بەکاربهێنرێت وەکو قۆناغی یەکەم.

یەکەم کاروانی ڤاکسین گەیشت

بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و د. دلۆڤان محمد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و (نی ڕووکی) کونسڵی گشتی کۆماری چین لە هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گەیشتنی یەکەمین کاروانی ڤاکسینی دژە ڤایڕۆسی کۆڕۆنا کرا کە لەلایەن وڵاتی چین بەشێوەی بەخیشن دابین کرا.

وەزیری تەندروستی سوپاسی کونسڵی گشتی کۆماری چین لە هەرێم دەکا بۆ دابینکردنی بڕێک لە ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/2 د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی پێشوازیکرد لە (نی ڕووکی) کونسڵی گشتی کۆماری چین لە هەرێمی کوردستان.

وەزیری تەندروستی سەردانی قەزای مێرگەسۆری کرد

ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/2/23 د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و د.دلۆڤان محمد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و قامقامی قەزای مێرگەسۆر، سەردانی نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر یان کرد

وەزیری تەندروستی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی بارزانی بەسەرکردەوە

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و قائمقامی قەزای مێرگەسۆر، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بارزانی بەسەرکردەوە،

وەزیری تەندروستی پێشوازیکرد لە قونسڵی گشتی وڵاتی ئیمارات

ئەمرۆ یەکشەممە 2021/2/21 د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی پێشوازیکرد لە د.احمد الظاهري قونسڵی گشتی وڵاتی ئیماڕاتی عەرەبی لە هەرێمی کوردستان.

سەبارەت بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، هەموو پێداویستیەکانی دەستنیشانکردن لە ئامێری تایبەتمەند و تێستی تایبەت بەم ڤایرۆسە دابینکراوە.

بەڕێز وەزیری تەندروستی، تەندروستی پارێزگا و ئیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ ئامادەکاری تەواو بۆ پشکنین لە بازگەکان و تێست کردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

وەزیری تەندروستی بریاری یەکەیەکی پزیشکی فریاگوزرای لەهەولێر بکرێتەوە

ئەمرۆ چوارشەممە 2021/2/17 وەزیری تەندروستی بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ڕەوشی تەندروستی خانەنیشانیان بەسەردەکەنەوە.

وەزیری تەندروستی بریندارانی کردەوە تیرۆرستیەکەی بەسەرکردەوە

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی بەیاوەری د.دلۆڤان محمد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بریندارانی ڕوداووی دوێنێی موشەکەکانی شاری هەولێر لە هەردوو نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئیمێرجێنسی و فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێری بەسەرکردەوە.