Skip to the content

هەواڵەکان

بە مەبەستى ڕێکخستنەوەى خەرجى و داهات، کۆبوونەوەیەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا بەڕێوەچوو

بە مەبەستى ڕێکخستنەوە و جێبەجێکردنى بڕیارو ڕاسپاردەکانى تایبەت بە ڕێنماییە داراییەکان، کۆبوونەوەیەکى فراوان لەگەڵ بەشێک لە یاریدەدەری سەرۆک زانکۆکان بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و سەرجەم بەڕێوەبەرى دارایى زانکۆکان بەڕێوەچوو.

سەرەڕاى دابینکردنى زیاتر (١٠٠%) کورسى خوێندن، (٨٢%)ى دەرچووان کە دەکاتە (٤٣٢٧٧) دەرچوو وەرگیراون

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) کۆى گشتیى وەرگیراوان بە سیسته‌مە جیاوازەکان بریتییە لە  (٤٣٢٧٧) دەرچوو، ئەمە جگە لە (٤٠٦٧) کورسى کە بە بەتاڵى ماوەتەوە. 

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە ڕووسیا ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستا و فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کە وڵاتی ڕووسیای فیدراڵ زەمالەی خوێندن پێشکەش بە هەرێمی کوردستان دەکات، بە مەبەستی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا 

(٥٢٥٣٣) دەرچووى پۆلى دوانزە داواکارییان بۆ وەرگرتن لە زانکۆکان پێشکەش کردووە

ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پلانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان پەسەند دەکات.

لە وەزارەتى خوێندنى باڵا کۆبوونەوەیەک بۆ باشتر ڕاییکردنى مامەڵەى نێوان هەرێم و بەغداد بەڕێوەچوو

بە ئامانجى باشتر و خێراتر ڕاییکردنى کاروبارەکانى پەیوەست بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە بەغداد، بە سەرپەرشتى بریکارى وەزارەت کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.

کرێى خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان کەم کرایەوە

 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کرێى خوێندنی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى کوردستان له‌ گشت قۆناغەکانى خوێندنى بەرایى و خوێندنى باڵا (پارالێل - ئێواران) و کرێى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان كه‌م كرده‌وه‌

وەزارەتى خوێندنى باڵا و پەروەردە بۆ تاوتوێکردنى چۆنیەتى بەڕێوەچوونى پڕۆسەى زانکۆلاین کۆبوونەوە

بە ئامادەبونى بریکارى وەزارەتى پەروەردە، و بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتى پەروەردە، کۆبوونەوەى هاوبەشى نێوان هەردوو وەزارەت بۆ تاوتوێکردن و باشتر بەڕێوەچوونى پڕۆسەى وەرگرتن بەڕێوەچوو.

بە بەشداریى بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا، ئاهەنگى دەرچووانى زانکۆى لوبنانى فەڕەنسى بەڕێوەچوو

بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى: سێکتەرى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان پێویستى بە ڕیفۆڕمى جددیە، بۆ ئەمەش وەزارەتى خوێندنى باڵا هەنگاوى باشى بە ئاراستەى ڕیفۆرم دەستپێکردووە.