رۆژنامەی وەقایعی کوردستان، رۆژنامەی فەرمی هەرێمی کوردستانە و وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەریدەکات، لەم هەفتەیەدا وەزارەتی داد، ژمارە (261)ی رۆژنامەی (وەقایعی کوردستانی) بڵاوکردەوە.
بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان

بەشداریکردنی وەزارەتی داد لە وۆرک شۆپێکی تایبەت بە رەهەندی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی مافەکانی مرۆڤ
بۆ ناساندنی رەهەندە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکانی مافەکانی مرۆڤ و چۆنێتی جێبەجێکردن و میکانیزمی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و رۆڵی حکومەت و دامەزراوەکانی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەو بوارەدا، وۆرک شۆپێک بەڕێوەدەچێت.