لە یادی ٤٨ ەمین ساڵەی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ، ڕۆژی ۲٤ ی نیسانی ۲۰۲۲ بە ئامادەبوونی ئەدیب لەتیف بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدانی دەڤەری قەڵادزێ ڕێوڕەسمی دانانی تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفا بەڕێوە چوو.
هەواڵەکان
وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە یادی ٤٨ ساڵەی بۆردومان و ڕاپەڕینی قەڵادزێدا بهیاننامهیهكی بڵاو كردهوه
ئەنفال بە نەوەی نوێ دەناسێنرێت
بە مەبەستی ناساندنی مێژووی ئەو تاوانە مرۆڤایەتیە بە نەوەی نوێ، خوێندکارانی خوێندنگەی ڕۆژ ی بنەڕەتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ سەردانی مۆنۆمێنتی ئەنفالیان کرد.
یادی ٣٥ ساڵەی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسان کرایەوە
بەئامادەبوونی ژمارەیەکی لە بەرپرسانی حکومی و کەسوکاری شەھیدان و قوربانیان کیمیابارانی ناوچەکە، لەمەڕاسیمێکدا کە لە گۆڕستانی شەھیدان لە بالیسان بەڕێوە چوو، یادی ٣٥ ساڵەی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان کرایەوە.
لە ڕێورەسمێکدا لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە قەزای چەمچەماڵ یادی شەهیدانی ئەنفال کرایەوە
لە ڕێوڕسمێکی شایستەدا، مەراسیمی یادی ٣٤ ساڵەی شەھیدان و قوربانیانی شاڵاوەکانی ئەنفال لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە قەزای چەمچەماڵ بەڕێوەچوو.
وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە یادی (۳٤) ساڵەی کۆمەڵکوژی ئەنفالدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە ٣٤مین ساڵیادی ئەنفالی گەلی کورد جەخت لەسەر داواكاری ڕەوای خەڵكی كوردستان و کەسوکارى قوربانیان بۆ قەرەبووکردنەوەیان دەکاتەوە و داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات کە بە ئەرکی خۆی هەڵبستێت.
سەرۆکی لیژنەی کاروباری شەهیدان لە پەرلەمان سهردانی وەزارەتی شەهیدانی كرد
سەرۆکی لیژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان سەوسەن محمد میرخان سەردانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کرد و لە لایەن بەرەڤان حەمدی بریکاری وەزارەتەوە پێشوازی لێکرا.
شاندێکی کونسوڵخانەی ئەرمینیا سەردانی مۆنۆمێنتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی چەمچەماڵیان کرد
کونسوڵی گشتی کۆماری ئەرمینیا لە ھەرێمی کوردستان ڕایگهیاند ھەردوو گەلی کورد و ئەرمەن جگە لە کەلتوور و مێژووی ھاوبەش، لە ناخۆشیشدا خاڵی ھاوبەشیان ھەیە کە ھەردوو میللەت لە ڕابردوودا ڕووبەڕووی جینۆساید بوونەتەوە
وەزیری شەهیدان سەردانی مۆنۆمێنتی شەھیدانی ئەنفالی لە قەزای چەمچەماڵ کرد
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان عەبدوڵڵا حاجی مەحمود بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کارەکانی پەیوەندیدار بە بەڕێوەچوونی ٣٤مین ساڵیادی شاڵاوەکانی ئەنفال، سەردانی قەزای چەمچەماڵ و مۆنیۆمێنتی شارەکەی کرد.
بە دواداچوونی زیاتر دهكرێت بۆ کەیسی جینۆسایدی کوردانی فەیلی
بەرەڤان حەمدی بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازیکرد لەشاندێکی ڕێکخراوی ماڵی کوردی فەیلی و گفتوگۆ کرا لەسەر داواکاری و پێشنیاری قوربانیانی کوردانی فەیلی کە لە یاداشتێکی ٨ خاڵیدا ئاراستەی بریکاری وەزارەتیان کرد.