Skip to the content

هەواڵەکان

یادی ٣٤ ساڵەی جینۆسایدی بادینان بەرز ڕاگیرا

بە بەشداری کەسوکاری شەھیدانی جینۆسایدکراوی بادینان، ۳٤ھەمین ساڵیادی شەھیدانی دوا قۆناغی شاڵاوەکانی ئەنفالی بادینان لە شاری دھۆک بەرز ڕاگیرا.

ناسنامە و مەدالیای تایبەت بۆ تاقانەکانی جینۆساید دروست دەکرێت

چەند تاقانەیەکی جینۆساید، بە مەبەستی گەیاندنی خواست و داواکارییەکانیان، رۆژی سێشەممە سەردانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانیان کرد و لە لایەن عەبدوڵا حاجی مەحمود'ەوە پێشوازییان لێکرا.

کەسوکاری قوربانیانی ئەشکەوتی دەکان داوای بەجینۆسایدناساندنی کارەساتەکە دەکەن

ژمارەیەک لە کەسوکاری قوربانیانی ئەشکەوتی دەکان لە سنووری پارێزگای دھۆک سەردانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانیان کرد

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان کار لەسەر دۆسیەی ونبووان دەکات

 ڕۆژی یەکشەمە ٢۱ ی ئابی ۲۰۲٢ بەرەڤان حەمدی بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازیکرد لەشاندێکی لقی ھەولێری کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور بە سەرپەرشتی ئەڤین یاسین لێپرسراوی ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوە.

شاندێکی کۆمکاری زیندانییە سیاسییەکان سەردانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانیان کرد

شاندێکی کۆمکاری زیندانییە سیاسییەکان سەردانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانیان کرد و لە لایەن عەبدوڵا حاجی مەحموود پێشوازییان لێکرا.

شاندێکی رێکخراوی ھاوکاریی ئەڵمانی سەردانی وەزارەتی شەھیدانیان کرد

شاندێکی رێکخراوی ھاوکاریی ئەڵمانی سەردانی وەزارەتی شەھیدانیان کرد و لەلایەن وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان عەبدوڵا حاجی مەحموود پێشوازییان لێکرا.

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان

وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان جەخت لەسەر پێویستیی گەڕاندنەوەی ئەو ڕووفاتانە دەکاتەوە کە ژمارەیان ١٧١ ڕووفاتە و ھەموو ئامادەکارییەکیشی بۆ ئەم مەبەستە ئەنجامداوە. 

یادی شەھیدانی بینا سووتاوەکەی سیروان بەرز ڕاگیرا

لە رێوڕەسمێکدا یادی ٣٦ ساڵەی شەهیدانی بینا سووتاوەکەی سیروان بەرز ڕاگیرا.

بەیاننامەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەشتەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکاندا

لە کارەساتی جینۆسایدی ئێزدییەکاندا، هەزاران هاونیشتمانیی ئێزدی بوونە قوربانی و سەرنگووم و کۆمەڵکووژ کران و بە هەزاران کەسی تریشیان لە لایەن تیرۆریستانەوە ڕفێنران و تا ئێستاش چارەنووسى هەزاران قوربانییان نادیارە.

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە ھەشتەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان

لە رێوڕەسمێکدا کە بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، ھەشتەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان بەدەستی تیرۆریستانی داعش بەرز راگیرا و عەبدوڵڵای حاجی مەحمود وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.