Skip to the content

هەواڵەکان

بەیاننامەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە ۳٨ ەمین ساڵیادی جینۆسایدی بارزانییەکاندا

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە ٣٨مین ساڵیادی جینۆسایدکردنی بارزانییەکاندا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە هەوڵى بەردەوامدان بۆ دۆزینەوەى گۆڕی ئەنفالکراوان و گەڕانەوەى ڕووفاتەکانیان.

كونسوڵی گشتیی ئیمارات... خاڵی گەشی سیاسەتی ھەرێمی کوردستان، پێکەوەژیانی ئاشتییانە و لەخۆگرتنی ملیۆنان پەنابەر و ئاوارەیه‌ ناوچەکەیه‌

کونسوڵی گشتی وڵاتی ئیمارات، جەختی لە پشتگیری بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ ھەرێمی کوردستانكرده‌وه‌ و سەرسامی خۆیشی نیشاندا لەو پێشکەوتنانەی کە گەلی کورستان لە ماوەیەکی کەمدا پێی گەیشتووە 

قۆناغی دووەمی منحەی مانگانەی زیندانییانی سیاسی خەرج دەکرێت

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لیستی ١٩٧ زیندانیکراو و گیراوی سیاسی بڵاودەکاتەوە کە بە پێی ئەو لیستە منحەیان پێ دەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدانی سلێمانی و ڕێکخراوی CDO یاداشتێکی لێکگەیشتن واژوو دەکەن

بە مەبەستی بەرجەستەکردنی مێژوو و چیرۆکی ئەو وێنانەی کە پێش پرۆسەی ئەنفال لەگوندەکانی ناحیەی ئاغجەلەر لەلایەن وێنەگر (عبداللە ساڵح ) گیراون، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO یاداشتێکی لێکگەیشتنیان واژوو کرد.

وه‌زیرى پلاندانان....(UNICEF) یه‌كێكه‌ له‌ رێكخراوه‌ چالاكه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان

وه‌زاره‌تی پلاندانان سه‌رقاڵى داڕشتنى پرۆژه‌یه‌كى ستراتیژییه‌ له‌ بوارى كۆمه‌ڵایه‌تى، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی كارو رێكخراوی یونیسێف هه‌ماهه‌نگیی ده‌كات

دۆسیەى بەرکەوتووانى چەکى کیمیایی هەنگاوى باشى بڕیوە وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ نوێنەری حکومەتی هەرێمی لە پۆڵۆنیا کۆ بوونەوە

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان چاوى بە زیاد ڕەئوف نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی پۆڵۆنیا کەوت و دەستخۆشی لێ کرد بۆ هەوڵەکانی بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی کەیسی ئەنفال و جینۆسایدی ئێزدییەکان

وەزارەتی کاروباری شەهیدان لەسەر لیژنەکانى چاکسازی ڕوونکردنەوەیەکى بڵاو کردەوە

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە سێ خاڵ و بە ئاماژەدان بە چەندین نووسراو لە نێوان وەزارەتەکەیان و سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران لەسەر پرسى چاکسازى، ڕوونکردنەوەیەکى بۆ بەرچاوڕوونى پەرلەمانى کوردستان بڵاو کردەوە.

وه‌زاره‌تی شه‌هیدان: جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی كه‌سوكاری شه‌هیدان لێی سوودمەند دەبن

عه‌بدوڵا حاجی مه‌حموود وەزيری كاروباری شەهيدان و ئەنفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد و لەگەڵ سەرۆكی فراكسيۆنی سەردەم و سەرۆك فراكسيۆنەكانی پێكهاتەكان لە پەرلەمانی كوردستان كۆ بووه‌وە.

وه‌زاره‌تی شه‌هیدان: جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی كه‌سوكاری شه‌هیدان لێی سوودمەند دەبن

عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود، وەزيری كاروباری شەهيدان و ئەنفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ديوانی وەزارەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ليژنەی وردبينی و پێداچوونەوەی دۆسيەی زيندانيكراو و گيراوانی سياسی كرد

خزمه‌تكردنی كچ و كوڕی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی له‌ پرۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وامە

عه‌بدوڵا حاجی مه‌حموود وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی لە شاندێکى زانکۆى ئەمریکى لە سلێمانى کرد