وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە ٣٤مین ساڵیادی ئەنفالی گەلی کورد جەخت لەسەر داواكاری ڕەوای خەڵكی كوردستان و کەسوکارى قوربانیان بۆ قەرەبووکردنەوەیان دەکاتەوە و داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات کە بە ئەرکی خۆی هەڵبستێت.
هەواڵەکان
سەرۆکی لیژنەی کاروباری شەهیدان لە پەرلەمان سهردانی وەزارەتی شەهیدانی كرد
سەرۆکی لیژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان سەوسەن محمد میرخان سەردانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کرد و لە لایەن بەرەڤان حەمدی بریکاری وەزارەتەوە پێشوازی لێکرا.
شاندێکی کونسوڵخانەی ئەرمینیا سەردانی مۆنۆمێنتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی چەمچەماڵیان کرد
کونسوڵی گشتی کۆماری ئەرمینیا لە ھەرێمی کوردستان ڕایگهیاند ھەردوو گەلی کورد و ئەرمەن جگە لە کەلتوور و مێژووی ھاوبەش، لە ناخۆشیشدا خاڵی ھاوبەشیان ھەیە کە ھەردوو میللەت لە ڕابردوودا ڕووبەڕووی جینۆساید بوونەتەوە
وەزیری شەهیدان سەردانی مۆنۆمێنتی شەھیدانی ئەنفالی لە قەزای چەمچەماڵ کرد
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان عەبدوڵڵا حاجی مەحمود بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کارەکانی پەیوەندیدار بە بەڕێوەچوونی ٣٤مین ساڵیادی شاڵاوەکانی ئەنفال، سەردانی قەزای چەمچەماڵ و مۆنیۆمێنتی شارەکەی کرد.
بە دواداچوونی زیاتر دهكرێت بۆ کەیسی جینۆسایدی کوردانی فەیلی
بەرەڤان حەمدی بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازیکرد لەشاندێکی ڕێکخراوی ماڵی کوردی فەیلی و گفتوگۆ کرا لەسەر داواکاری و پێشنیاری قوربانیانی کوردانی فەیلی کە لە یاداشتێکی ٨ خاڵیدا ئاراستەی بریکاری وەزارەتیان کرد.
یادی ١٨ ساڵەی شەھیدانی ١ـی شوبات کرایەوە
تاجەگوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی ١ـی شوبات لە هەولێر داندرا
ئەندامانی "دەستەى جینۆساید" لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆبوونەوە
گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژە و پێشنیازی ئەندامانی دەستەکە کرا، لەو بوارانەی کە پێشتر بۆیان دیاری کرابوو بەپێی دابەشکردنی ئەرکەکان
پێنجەمین لیستی ناوی زیندانیانی سیاسی ڕادەگەیەندرێت
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پێنجەمین لیستی ناوی زیندانیانی سیاسی کە منحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت ڕادەگەیەنێت.
ڕاگەیەندراوێک لە لایەن وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
"کارکردن بۆ ناساندنی جینۆسایدی گەلەکەمان لەلایەن پەرلەمانتارانی وڵاتێکی گەورەی وەکو فەڕەنسا ھەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی ناساندنی زۆرتری تاوانەکانی بەعس و دۆزی ڕەوای گەلی کورد لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا".
قەرزەکانی کرێی خوێندن بۆ کچ و کوڕی شەھیدان و زیندانی و گیراوی سیاسی خەرج دەکرێت