Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازیکرد لە سکرتێری باڵای چاکسازی

ئەمڕۆ پێنج شەممە 2021/3/4 عبداللە حاجی محمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد لە د. عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و سکرتێری لێژنەی باڵای چاکسازی.

وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەشداربوو لە ساڵرۆژی شەهیدی عێراق

کاتژمێر ٣ى پاش نیوەڕۆى ئەمرۆ یەک شەممە 2021/2/21 عبداللە حاجى محمود

وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هۆڵى سەعد عبداللە بەشداریکرد لە ساڵرۆژى شەهیدى عێراق و هەژدەهەمین ساڵیادى شەهیدبوونی سەماحەتى ئایەتوڵڵای عوزما محمد باقر الحکیم.

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی کرد لە کەسوکاری شەهیدانی ئەشکەوتی دەکانی دەڤەری مزوری

ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/16 عبدللـە حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی کرد لە خانەوادەو کەس و کاری شەهیدانی ئەشکەوتی دەکان لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک

مەراسیمی بەخاکسپاردنی روفاتی 104 ئێزیدی

ئەمرۆ هەینی 2021/2/6 عادل مەلاساڵح بە نوێنەرايەتي بەڕێز جەنابي وەزيري كاروباري شەهيدان و ئەنفالكراوان بەشداربوو لەمەراسيمي هێنانەوەو بە خاكسپاردني 104 شەهيدي برائيزيديەكان لە گوندي كۆجۆی سەر بە قەزاي شنگال.

پێشوازی لە رێکخراوەکانی بواری جینۆساید کرا

ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/2 بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ئێش و ئازار و مەینەتییەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و قوربانییانی کیمیاباران، بەڕێز عبداللە حاجی محمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازیکرد لە رێکخراوەکانی بواری جینۆساید لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، قەزای کۆیە و شارۆچکەی چەمچەماڵ.

وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازیکرد لە شاندێکی قەزای چەمچەماڵ

ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/2 بەڕێز وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی کرد لە شاندێکی ئیداری قەزای چەمچەماڵ بە سەرپەرشتی بەڕێز قایمقامی قەزای چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری نا‌‌حیەی ئاغجەلەر و بەڕێوەبەری کاروباری شەهیدانی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری مۆنیۆمێنتی ئەنفال و سەرۆکی رێکخراوی مانەوە بۆ شەهیدان و ئەنفال.

لە ساڵیادی شەهیدانی ١ی شوباتدا

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/2/1 لە ١٧هەمین ساڵیادی شەهیدانی ١ی شوباتدا بەڕێز عبداللە حاجی محمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفاکراوان تاجەگوڵێنەی بەڕێز “مەسرور بارزانی” سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستانی لەسەر کۆتەڵی شەهیدانی ١ی شوبات دانا کە بۆ رێزگرتن لە یادی ئەو شەهیدانە لە پارکی سامی عەبدولرەحمان لە هەولێری پایتەخت بونیات نراوە.