دوا وادە بۆ لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥٪ی قەرزەكانی ئاو، گەشتوگوزار، شارەوانی، شوێنەوار كە لەلای هاووڵاتییانە تاوەكو ٦/٦/٢٠٢٢ دیاریكراوە و لەم ڕێكەوتە بەدواوە درێژ ناكرێتەوە.
هەواڵەکان
ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكانی دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە جیا گوژمەی بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ سنووری پێنج شارەوانیی دەوروبەری هەولێر خەرج كرد.
نزیکەی 190 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی شەقڵاوە و خەبات و شەمامك و كەورگۆسك خەرج دەكرێت
قشڵەی ئاكرێ نۆژەن دەكرێتەوە
بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری شوێنەوار و پاراستنی شوێنە دێرین و شوێنەوارییەكان لە هەرێمی كوردستان، لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار قشڵەی ئاكرێ نۆژەن دەكرێتەوە.
بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥٪ی قەرزی ئاو تاوەكوو ٦ی حوزەیران بەردەوام دەبێت
بڕیاری لێخۆشبوونی ١٥٪ی قەرزی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان تاوەكوو٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بەردەوامە و ئێستاش بنكەكانی كۆكردنەوەی داهات و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە پێشوازی هاووڵاتییاندان.
بە گوژمەی ١٣٨ ملیۆن دینار پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سیدەکان جێبەجێ دەکرێت
بە گوژمەی ١٠٣ ملیۆن دینار پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن لە دهۆک جێبەجێ دەکرێت
بە گوژمەی ١٠٣ ملیۆن دینار و لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، تیمەكانی شارەوانی دەستیان كرد بە جێبەجێكردنی پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامی جەوازاتین كەڤین لە سنووری شارەوانیی ڕۆژئاوای دهۆك.
بە فەرمانی مەسرور بارزانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی ڕاپەڕین دەكرێتەوە
بە مەبەستی باشتر ڕاییكردنی كاروباری هاووڵاتییان و دامودەزگەكانی شارەوانی لە سنوورەكە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر میلاكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بڕیاریدا بە كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی ڕاپەڕین.
زیاتر لە ٨٦ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی سێكتەری ئاوی دهۆك خەرج دەكرێت
بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە سنووری سێمێل، ئامێدی، بەردەڕەش و شێخان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا بە خەرجكردنی گوژمەیەك بە بڕی زیاتر لە ٨٦ ملیۆن دینار.
نوێنەرانی خاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆک: سوپاس بۆ خەمخۆریی سەرۆكی حكومەت
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لەگەڵ نوێنەرانی خاوەن زەوییەكانی كەرتی هەشتی حەسارۆک كۆبووەوە و پێی ڕاگەیاندن سەرەتا ئاوی خاوێن، ئاوەڕۆ، شەقامە سەرەكییەكان، كارەبا و پاشان هەموو خزمەتگوزارییەكانی دیكە بۆ کەرتی 8 ی حەسارۆک دابین دەکەین.