نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان یەكێكە لە كارە گرنگەكانی دامودەزگەكانی شارەوانی لە سەرتاسەری كوردستان و بەردەوام كار لەو بوارەدا دەكرێت. بۆ ئەوەی شەقامەكانی شاری هەولێر تێكنەچن و گرفت بۆ هاتوچۆی شۆفێران دروست نەبێت، پڕۆژەكانی نۆژەنكردنەوە لە شارەكەدا بەردەوامە.
هەواڵەکان
سەنتەری ئەورووپی بۆ تەكنەلۆژیا و ڕاهێنان ئەكادیمیایەك بۆ ئەندازیارانی كوردستان دەكاتەوە
ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی نزیكەی ٢٢٠ ملیۆن دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی هەولێر
لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دوو پرۆژەی خزمەتگوزاریی كۆنكرێتكردن و قیڕتاوكردنی شەقامەكان جێبەجێ دەكرێن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش ڕەزامەندی دا لەسەر خەركردنی گوژمەی نزیكەی 220 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەكان.
لە نزیكترین كاتدا دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر دەكرێت
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە شاندێكی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی كرد و گفتوگۆ لەبارەی ماستەرپلانی شاری هەولێر كرا كە لە نزیكترین كاتدا دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەكرێت.
لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 70 هەزار گەشتیاری ناوخۆ و عێراق سەردانی سنووری سۆرانیان كرد
تەنیا لە ڕۆژانی جەژندا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیییەكانی گەشتوگوزارەوە لە سنووری سۆران، پێشوازی لە زیاتر لە 70 هەزار گەشتیار كرا، بەشێكیان گەشتیاری هەرێمی كوردستان بوون و ئەوانی دیكەش لە پارێزگەكانی عێراقەوە هاتبوون
لە سێ ڕۆژی جەژن زیاتر لە 138 هەزار گەشتیار سەردانی سەنتەری شاری هەولێریان كرد
تەنیا لە سێ ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 138 هەزار گەشتیاری ناوخۆ و عێراقی سەردانی سەنتەری شاری هەولێریان كرد و زیاتر لە 1700 شوێنی مانەوە و نووستنیان بۆ دابین كرا.
گۆمی فێڵاو خرایە ژێر چاودێرییەوە و ژمارەیەك چاودێری بۆ داندرا
تیمەكانی گەشتوگوزار گۆمی فێڵاو و دەوروبەریان خاوێن كردەوە
دوای ئەوەی ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە گەشتیارانی ناوخۆیی و پارێزگەكانی عێراق سەردانی گۆمی فێڵاویان لە سنووری چۆمان كرد، لەلایەن بەشێك لە گەشتیارانەوە گۆمەكە پیس كرا، دەمودەست گەشتوگوزاری چۆمان لە ڕێگەی چەندین كرێكارەوە گۆمەكە و دەوروبەریان خاوێنكردەوە.
ژمارەیەکی زۆری گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی "دووکان"یان کرد
لە دووەم ڕۆژی جەژندا ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران ڕوویان لە شارۆچکەی دووکان کرد بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە شوێنە گەشتیاری و لەنێو ژینگەی جوانی دووکاندا کە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکەن.
بە هەزاران گەشتیار سەردانی هاوینەهەوار و شوێنە گەشتیارییەكانی زاخۆ دەكەن
بەهۆی بایەخدانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سێكتەری گەشتوگوزار و ڕێكارەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ گەشتیاران و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە بازگە و شوێنە گەشتیارییەكان، ئەمساڵ ژمارەیەكی زۆر گەشتیار هاتنە هەرێمی كوردستان.