Skip to the content

هەواڵەکان

سەوزایی شاری سلێمانی لاى حكوومەتی هەرێم زۆر گرنگە

سەرۆکى حکومەت زیاتر لە پێنج ملیار دینارى بۆ به‌ڕێوه‌بردن و خزمەتكردنی سه‌وزایییەكانی‌ پاركی هه‌واری شار و شه‌قامی شێخ مه‌حموود و شه‌قامی تاسڵووجه‌ لە شاری سلێمانی تەرخان کرد و وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار ئەم هەنگاوەى بە پلانێکى گرنگ و خەمخۆرانە هەژمار کرد.

یادداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتى شارەوانی و گەشتوگوزار و ئاژانسی هەماهەنگیی نێودەوڵەتیی كۆمەڵەی شارەوانییەكانی هۆڵەندا لە هەولێر واژوو کرا

بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و میشێل لیت ئاخت نوێنەری ئاژانسی هەماهەنگیی نێودەوڵەتیی كۆمەڵەی شارەوانییەكانی هۆڵەندا و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی و بەرێوەبەرانی وەزارەتی شارەوانی و تیمی ئەندازیاران و نوێنەری ئاژانسی VNG، ڕێوڕەسمی واژووكردنی یادداشتنامەی لێكتێگەیشتنى نێوان وەزارەتی شارەوانی و ئاژانسی VNG لەسەر باشكردنی توانای خۆگونجاندنی كۆمەڵگەكانی خانەخوێ و ئاوارە و پەنابەران لە عێراق و هەرێمی كوردستان واژوو كرا.

بە بڕی زیاتر لە سێ ملیارد دینار چەندین پڕۆژە لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن

ڕیار وایە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بڕی زیاتر لە سێ ملیار دینار، چەندین پڕۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر جێبەجێ بکات.

لە چیای سەفینیش پڕۆژەیەكی گەورەی گەشتیاری جێبەجێ دەكرێت

ڕۆژەیەكی گەورەی گەشتیاری هاوشێوەی پڕۆژەی تەلەفریكی چیای زاوای دهۆك لەسەر چیای سەفینی شەقڵاوەش دەكرێتەوە

سزای نه‌به‌ستنی پێوه‌ری ئاوی خواردنەوە كەم كرایەوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سەر كه‌مكردنه‌وه‌ی سزای نه‌به‌ستنی پێوه‌ری ئاوی شوێنەكانی نیشتەجێبوون و پڕۆژە نیشتەجێكانی وەبەرهێنان و شوێنه‌ گشتییه‌كان ڕاگەیێنراوێکى بڵاو كرده‌وه‌.

كرێی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و شوێنە گشتییەكان كەم کرایەوە

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێکەوتى ٤/٥/٢٠٢١ى زایینى، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی ئاو ڕاگه‌یێنراوێكی بڵاو کردەوە.

لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیدا ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی سلێمانی دەگۆڕدرێت

لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گۆڕینی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان، ڕۆژی ٢٩/٤/٢٠٢١ ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی سلێمانی كۆتایی بە كارەكانی هات و بەگوێرەی پەیڕەوێكی نوێ ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی سلێمانی هاوشێوەی هەولێر و دهۆك پێك دەهێندرێتەوە، كە پێشتر لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی هەولێر بە دەستبەكاربوونی ستافێكی نوێ كارا كرایەوە.