بە سەرپەرشتی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بە بەشداری هەریەک لە سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگای هەولێر بە مەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی کۆبوونەوەیەك بەڕێوەچوو.
هەواڵەکان
زیاتر لە ٥ ملیار و ٤٥٩ ملیۆن دینار بۆ ٣٤ پڕۆژە لە شاری هەولێر تەرخان كرا
شەش پڕۆژەی ئاو لە دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر تەرخانكردنی گوژمەیەك بۆ جێبەجێكردنی شەش پڕۆژەی تایبەت بە ئاوی خواردنەوە لە سنووری شارۆچكە و گوندەكانی دەوروبەری هەولێر.
بە زیاتر لە ٣٠٨ ملیۆن دینار پڕۆژەی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی ژین لە هەولێر جێبەجێ دەكرێت
تیمەكانی شارەوانیی دارەتووی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر بە گوژمەی زیاتر لە ٣٠٨ ملیۆن دینار پڕۆژەی دروستكردنی چەند شەقامێك و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی ژین جێبەجێ دەكەن
شەقامێکی ١٥ مەتری لە هەولێر دروست دەکرێت
لە شاری هەولێر پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی ١٥مەتری دەستی پێ كردووە و دەرخستەش بۆ ژمارەیەك پڕۆژەی دیكە ئامادە كراوە کە لە ئایندەدا كار لەسەر جێبەجێكردنیان دەكرێت.
هەڵمەتی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەكانى سلێمانى بەردەوامە
هەڵمەتێكی چاندنی دار لە زاخۆ بەڕێوەچوو
تیمەكانی شارەوانیی زاخۆ هەڵمەتێكی چاندنی داریان لە شارەكە بەڕێوەبرد كە تێیدا ژمارەیەكی زۆر دار چاندران و پرۆسەكەش بەردەوام دەبێت.
نزیكەی ٢٧٢ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی ١١پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری دهۆك خەرج دەكرێت
وەزارهتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ١١ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك له بواری دروستكردن و قیڕتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام، كۆنكرێتكردن و دابینكردنی كەلوپەل بۆ باخچەكان جێبهجێ دهكات
گوژمەی ٦٥٦ملیۆن دینار بۆ چەند پڕۆژەیەكی ئاو لە سنووری شەقڵاوە خەرج دەكرێت
بە مەبەستی جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی تۆڕی ئاو و پڕۆژەی ئاو لە سنووری قەزای شەقڵاوە، ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٦٥٦ ملیۆن دینار درا و گوژمەكەش لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر خهرج دهكرێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكان لە ئیدارەی سۆران کرایەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانیی ئیدارەی سۆران کرایەوە و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش ئەم هەنگاوە بە ڕۆژێکی مێژوویی بۆ دەڤەری سۆران ناودەبات و دەشڵێت هیوادارین ئەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە بتوانێت خزمەت بە خەڵکی سۆران بکات.