وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و كونسوڵی نوێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پەرەپێدانی پەیوەندی و پرۆژە خزمەتگوزارییەكان تاوتوێ دەكەن.
هەواڵەکان
بە گوژمەی ١٣٧ ملیۆن دینار کەرەستەی کۆگاکردنی ئاو بۆ ئاوی ڕاپەڕین دابین دەكرێت
بە بەهای زیاتر لە ١٣٧ ملیۆن دینار، کەرەستەی کۆگاکردنی ئاو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین دابین دەكرێت، كە كاریگەری لەسەر باشتر بەڕێوەچوونی كاروبارەكانی سێكتەری ئاو لە سنوورەكە دەبێت.
گوژمەی زیاتر لە ٨٧ ملیۆن دینار بۆ قیڕتاوكردنی شەقامی بنەسڵاوە-كەسنەزان خەرج دەكرێت
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نيشان دا بە خەرجكردنی گوژمەی ٨٧،٣٩٩،٠٠٠ دینار بە مەبەستی قیڕتاوكردنی شەقامی نێوان بنەسڵاوە-كەسنەزان.
گوژمەی ٨٧ ملیۆن دینار بۆ چەند پڕۆژەیەک لە چەمچەماڵ خەرج دەكرێت
وەزارەتی شارەوانی و گەشتەگوزار بە مەبەستی جێبەجێكردنی چەند پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقام گوژمەی ٨٧ ملیۆن دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی چەمچەماڵ خەرج دەكات.
بە گوژمەی ٢١٤ ملیۆن دینار پرۆژەیەكی دیكە لە گەڕەكی ڕۆشنبیری تەواو كرا
بە گوژمەی زیاتر لە ٢١٤ ملیۆن دینار پرۆژەیەكی دیكەی قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی ڕۆشنیری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر تەواو كرا.
ژمارەیەك كۆمپیوتەر و ئامێری تایبەت بە ماستەرپلان دەبەخشرێتە نەخشەدانانی ئاوەدانی
ئاوەڕۆكانی شاری دهۆك خاوێن دەكرێنەوە
لە شاری هەولێر ٦٩ شەقام و كۆڵان قیڕتاو دەكرێن
قۆناغێكی دیكەی پرۆژەی قیڕتاوكردنی گەڕەكی ڕۆشنبیری جێبەجێ كرا
لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر قۆناغێكی دیكەی قیڕتاوكردنی گەڕەكی ڕۆشنبیری كەوتە بواری جێبەجێكردن و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش بەدواداچوون بۆ كارەكان دەكات.