Skip to the content

هەواڵەکان

بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێك لە قەرزەكانی شارەوانی و ئاو و شوێنەوار و گەشتوگوزار، بۆ سێ مانگ درێژ كرایەوە

بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥%ی قەرزەكانی بواری شارەوانی، گەشتوگوزار، ئاو، شوێنەوار بۆ ماوەی ٣مانگ كە لە ئه‌مڕۆوە دەست پێدەكات و تاوەكو ٢٠ ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٢،  بەردەوام دەبێت

پرۆسەی لێدانی بیری ئاو لە ٨ ی حەسارۆك دەستیپێكرد

پرۆسەی لێدانی بیری ئاوی خواردنەوە لە گەڕەكی ٨ ی حەسارۆك دەستیپێكرد و ئامێر و جیهازی زیاتر ڕەوانەی ٨ ی حەسارۆك دەكرێن

شەقامی مەلیك مەحموود لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە قیڕتاو كرایەوە

 تیمەكانی شارەوانیی سلێمانی لە ڕێگەی چەندان ئامێر و كرێكارەوە دەستیان بە نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامی مەلیك مەحموود كرد، كە ئەم شەقامە شەو و ڕۆژ ژمارەیەكی یەكجار زۆر شۆفێران بەكاری دەهێنن.

به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ ٣٩٢ ملیۆن دینار، پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆ لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێت

پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆ لە شاری هەولێر لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەست بە جێبەجێكردنی كرا و ئێستا كاركردن تێیدا بەردەوامە.

ڕێگەی سەرەكیی بێریات قیڕتاو دەکرێت

 ڕێگەی سەرەكیی گوندی بێریات قیڕتاو دەکرێت و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش بە شێوەیەكی مەیدانی سەردانی پڕۆژەكەی كرد و جەختیش لەسەر گەیاندنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ دانیشتووانی گوندەكە دەكاتەوە.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون بۆ خزمەتگوزاری و داواكاریی دانیشتووانی گوندی عەزە دەكات

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی بەدواداچوونی خزمەتگوزاری و داواكاریی دانیشتووانی گوندەكە، سەردانی گوندی عەزەی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كرد.

بە گوژمەی ٥۰۰ هەزار یۆرۆ كارگەی چارەسەری خۆڵ و خاشاكی كواشێ نۆژەن كرایەوە

ساسان عەونی: حكومەت مانگانە زیاتر لە ۹ ملیار دینار لە چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكدا خەرج دەكات

ئاوی خاوێن دەگەیەنرێتە هەشتی حەسارۆک و دەست بە دروستكردنی خانوو دەكرێت

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لەگەڵ نوێنەرانی خاوەن زەوییەكانی كەرتی هەشتی حەسارۆک كۆبووەوە و بە نوێنەری خاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆک ڕاگەیەندرا، لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە لێدانی بیر دەكرێت.

سێزدە پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری دهۆك جێبەجێ دەكرێن

لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، سێزدە پڕۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكان.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن

ڕۆژی سێشەممە، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە یاوەریی شاندێكی وەزارەت،  سەردانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی كرد و لەلایەن بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لێكرا.