وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ هەردوو بەڕێوەبەرانی ئاوی سلێمانی و ئاوی دەوروبەری سلێمانی كۆبووەوە و داوای لێكردن كە بە وردی چاودێریی تۆڕەكانی ئاو بكەن و بەزووترین كاتیش پلان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی دابنێن.
هەواڵەکان
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوار لەگەڵ سەرۆكایەتیی شارەوانی و نەخشەدانانی ئاوەدانیی سلێمانی پەرەپێدانی شاری سلێمانی گەنگەشە کرد
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە یاوەری شاندێكی وەزارەت سەردانی شاری سلێمانی كرد و لەگەڵ سەرۆكایەتیی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانیی سلێمانی كۆبووەوە.
ساسان عەونی: پڕۆژەی ١٠٠مەتریی سلێمانی جێی بایەخی سەرۆكی حكومەتە و بودجەی پێویستی بۆ دابین دەكرێت
یاسای هەمواری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پەسەند كرا
ساسان عەونی: یاسای نوێی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان و بەرەوپێشبردنی ئیشوكارەكانە
جێگری سەرۆكی پەرلەمان و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار كۆبوونەوە
لە پەرلەمانی كوردستان، د. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار كۆبوونەوە.
ساسان عەونی: سێكتەری گەشتوگوزار لای حكومەت و بە تایبەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگییەكی زۆری هەیە
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگهیاند حكومەت دەیەوێت سێكتەری گەشتوگوزار بكاتە سەرچاوەیەكی تری داهاتی ناوخۆیی و پڕۆژە یاسای گەشتوگوزاریش دەبێتە هۆكاری پەرەپێدان و ڕێكخستنەوەی سێكتەری گەشتوگوزار
بە گوژمەی ٣٧٣ ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی درێژكردنەوەی ئاوەڕۆ لە شاری سلێمانی جێبەجێ دەكرێت
پڕۆژەیەكی درێژكردنەوەی ئاوەڕۆ لە سلێمانی لە سنووری شەقامی هەواری شار بۆ گەڕەكی كانی سپیكە جێبەجێ دەكرێت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش ڕەزامەندی خەرجكردنی گوژمەی ٣٧٣ ملیۆن دیناری داوە.
بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێك لە قەرزەكانی شارەوانی و ئاو و شوێنەوار و گەشتوگوزار، بۆ سێ مانگ درێژ كرایەوە
بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥%ی قەرزەكانی بواری شارەوانی، گەشتوگوزار، ئاو، شوێنەوار بۆ ماوەی ٣مانگ كە لە ئهمڕۆوە دەست پێدەكات و تاوەكو ٢٠ ی ئهیلوولی ٢٠٢٢، بەردەوام دەبێت
پرۆسەی لێدانی بیری ئاو لە ٨ ی حەسارۆك دەستیپێكرد
پرۆسەی لێدانی بیری ئاوی خواردنەوە لە گەڕەكی ٨ ی حەسارۆك دەستیپێكرد و ئامێر و جیهازی زیاتر ڕەوانەی ٨ ی حەسارۆك دەكرێن
شەقامی مەلیك مەحموود لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە قیڕتاو كرایەوە
تیمەكانی شارەوانیی سلێمانی لە ڕێگەی چەندان ئامێر و كرێكارەوە دەستیان بە نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامی مەلیك مەحموود كرد، كە ئەم شەقامە شەو و ڕۆژ ژمارەیەكی یەكجار زۆر شۆفێران بەكاری دەهێنن.