Skip to the content

هەواڵەکان

لە شاری دهۆک یەکەمین پارکی شوێنەواری دەکرێتەوە

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە کونسوڵی ئیتاڵیا لە هەولێر دەكات و ئامادەكارییەكانی كردنەوەی پاركێكی شوێنەواری لە دهۆك تاووتوێ دەكەن.

گوژمەی نزیكەی ١١ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەیەکی سەوزایی لە چوارقوڕنە خەرج دەکرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ دانانی سیستەمی ئاوپڕژێنی سەوزاییەكانی دەروازەی شار لە چوارقوڕنە.

گوژمەی ٣٥ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی هەولێر خەرج دەکرێت.

سێ پرۆژەی خزمەتگوزاریی ئاوی خواردنەوە لە سنووری شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ پرۆژەكان.

کار بۆ چارەسەركردنی كێشەی ناوچە پیشەسازییەكان دەکرێت

 سێشەممە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە كوێستان محەمەد، وەزیری بارزگانی و پیشەسازی بە وەكالەت لە دیوانی وەزارەت کرد. 

گوژمەی ٥٤٨ ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامەکانی ئاكرێ خەرج دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٥٤٨ ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقام لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێ.

شەقامی ٦٠ مەتری و ئاوەڕۆ بۆ گەڕەکی ٨ی حەسارۆك درووست دەکرێت

پڕۆژەی شەقامی ٦٠ مەتری و ئاوەڕۆی ٨ی حەسارۆك بە ٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت و گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار واژوو کرا.

گوژمەی نزیکەی ١٣٦ ملیۆن دینار بۆ چەند پڕۆژەیەک لە دهۆک خەرج دەکرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ١٣٥ ملیۆن و ٢٠٧ هەزار دینار بە مەبەستی دروستكردنی باخچەیەك، و جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاریی کە دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك.

گوژمەی نزیكەی ٤٢ ملیۆن دینار بۆ شەقامێک لە بەردەڕەش خەرجدەکرێت

لەسەر داهاتی شارەوانی، ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی ٤٢ ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی شەقامی ناوخۆیی بۆ سەنتەری قەزای بەردەڕەش.

درووستكردنی شەقامێكی ١٥ مەتری لە شاری دهۆك جێبەجێ دەكرێت

پرۆژەی درووستكردنی شەقامێكی ١٥ مەتری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك دەستیپێكرد كە ئێستا كاری ڕاستكردنەوە و تێكەڵەڕێژكردنی تێدا ئەنجامدەدرێت و دواتر قیڕتاو دەكرێت.