وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی 394,084,940 دینار، بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی تایبەت بە ئاو بە مەبەستی پەرەپێدان و باشتركردنی پرۆسەی دابەشكردنی ئاو لە سنووری شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان.
هەواڵەکان
بە گوژمەی ٧٣٤ هەزار دۆلار ڕێگەی گوندی عەبابەیلێ قیڕتاو دەکرێت
لە چوارچێوەی پلانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە سەرجەم ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان، بە گوژمەی 734 هەزار دۆلار، پرۆژەی قیڕتاوكردنی ڕێگەی گوندی عەبابەیلێ لە سنووری شارەوانیی هەڵەبجە دەستیپێكرد.
گوژمەی زیاتر له 141 ملیۆن دینار بۆ چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاریی دەوروبەری هەولێر خەرج دەكرێت
لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی 141,545,000 دینار بە مەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكانی بەحركە و بنەسڵاوە و دارەتوو و قوشتەپە.
ژمارهیهك بەڕێوەبەرایەتی سهر به وهزارهتی شارهوانی به یهكهوه دهبهسترێنهوه
سەنتەری GIS لە پارێزگەی دهۆك كرایهوه كه نەخشە و داتا و زانیاری پازدە بەڕێوەبەرایەتی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە پارێزگەی دهۆك بەیەكەوە دەبەستێتەوە
بە بڕیاری مەسرور بارزانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزار لە سۆران و زاخۆ دەكرێنەوە
بە بڕیاری مەسرور بارزانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزار لە سۆران و زاخۆ دەكرێنەوە، کە ئەم بڕیارەش کاریگەری لەسەر بووژانەوەی سێکتەری گەشتوگوزار لە سنووری ئەو دوو ئیدارە سەربەخۆیە دەبێت.
خزمەتگوزاری بە هەشتی حەسارۆک دەگات
بۆ خێرا گەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی هەشتی حەسارۆک، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر هەڵدەستێت بە فرۆشتنی چەند پارچە زەوییەک.
بە گوژمەی ٩٣ ملیۆن دینار پڕۆژەی دانانی كێربستۆن و دروستكردنی ئاوەڕۆ لە باسرمە جێبەجێ دەكرێت
پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی و دانانی قالبی كێربستۆن و مەزرای سندووقی بە گوژمەی ٩٣ ملیۆن دینار لە سەنتەری شارەوانیی باسرمە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
كارگەی چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاك لە قەدشێ ٨٥٪ی كارەكانی تەواو بووە
كارگەی چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاك لە قەدشێ كە توانای چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی ١٣ شارەوانیی سنووری پارێزگەی دهۆكی هەیە، نزیكەی سێ ساڵە كاركردن تێیدا بەردەوامە و ئێستاش نزیكەی ٨٥٪ی كارەكانی تەواوكراون
ڕەزامەندی درا بە خەرجكردنی گوژمەی ٧٣ ملیۆن دینار بۆ دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەولێر
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی ٧٣ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر، ئەمە وێڕای ئەوەی ئێستا هەڵمەتێكی گەورە بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی هەولێر دەستیپێكردووە.
به گوژمهی نزیكهی 400 ملیۆن دینار شارەوانیی هەریر كۆڵانەكانی دوو گەڕەك كۆنكرێت دەكات
لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و خزمەتكردنی هاووڵاتییانی شارۆچكەكە، شارەوانیی هەریر بە گوژمەی ٣٨٧ ملیۆن و حەوتسەد هەزار دينار پڕۆژەیەكی كۆنكرێتكردن و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە سەنتەری ناحیەی هەریر جێبەجێ دەكات.