Skip to the content

هەواڵەکان

ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكانی دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە جیا گوژمەی بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ سنووری پێنج شارەوانیی دەوروبەری هەولێر خەرج كرد.

نزیکەی 190 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی شەقڵاوە و خەبات و شەمامك و كەورگۆسك خەرج دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی 189,784,000 دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شەقڵاوە و خەبات و شەمامك و كەورگۆسك خەرج دەكات

قشڵەی ئاكرێ نۆژەن دەكرێتەوە

بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری شوێنەوار و پاراستنی شوێنە دێرین و شوێنەوارییەكان لە هەرێمی كوردستان، لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار قشڵەی ئاكرێ نۆژەن دەكرێتەوە.

بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥٪ی قەرزی ئاو تاوەكوو ٦ی حوزەیران بەردەوام دەبێت

بڕیاری لێخۆشبوونی ١٥٪ی قەرزی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان تاوەكوو٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بەردەوامە و ئێستاش بنكەكانی كۆكردنەوەی داهات و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە پێشوازی هاووڵاتییاندان.

بە گوژمەی ١٣٨ ملیۆن دینار پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سیدەکان جێبەجێ دەکرێت

بە گوژمەی 138 ملیۆن دینار، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سیدەكان دەستیان كرد بە جێبەجێكردنی پرۆژەی قیڕتاوكردنی گەڕەكی گوڵان لە سنووری شارەوانییەكە، وێڕای سوودی بۆ دانیشتووانی گەڕەكەكە، هاوكات ژمارەیەكی زۆر شۆفێر و هاووڵاتییانی تری شارۆچكەكە لێی سوودمەند دەبن. 

بە گوژمەی ١٠٣ ملیۆن دینار پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن لە دهۆک جێبەجێ دەکرێت

بە گوژمەی ١٠٣ ملیۆن دینار و لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، تیمەكانی شارەوانی دەستیان كرد بە جێبەجێكردنی پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامی جەوازاتین كەڤین لە سنووری شارەوانیی ڕۆژئاوای دهۆك.

بە فەرمانی مەسرور بارزانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی ڕاپەڕین دەكرێتەوە

بە مەبەستی باشتر ڕاییكردنی كاروباری هاووڵاتییان و دامودەزگەكانی شارەوانی لە سنوورەكە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر میلاكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بڕیاریدا بە كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی ڕاپەڕین.

زیاتر لە ٨٦ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی سێكتەری ئاوی دهۆك خەرج دەكرێت

بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە سنووری سێمێل، ئامێدی، بەردەڕەش و شێخان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا بە خەرجكردنی گوژمەیەك بە بڕی زیاتر لە ٨٦  ملیۆن دینار.

نوێنەرانی خاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆک: سوپاس بۆ خەمخۆریی سەرۆكی حكومەت

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لەگەڵ نوێنەرانی خاوەن زەوییەكانی كەرتی هەشتی حەسارۆک كۆبووەوە و پێی ڕاگەیاندن سەرەتا ئاوی خاوێن، ئاوەڕۆ، شەقامە سەرەكییەكان، كارەبا و پاشان هەموو خزمەتگوزارییەكانی دیكە بۆ کەرتی 8 ی حەسارۆک دابین دەکەین.

زیاتر لە ٩٢ ملیۆن دینار بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاویی گەڕەكی نەورۆز لە سلێمانی، خەرج دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی 92,204,940 دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی خەرج دەكات، كە بەهۆیەوە گرفتی كەمئاوی لە گەڕەكی نەورۆز لە شارەكە چارەسەر دەكات.