هەواڵەکان

ژمارەی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە

ملیۆنێك و شەشسەد هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگەی دهۆكیان كردووە
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكوو مانگی هەشت، ملیۆنێك و ٦٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگەی دهۆكیان كردووە و ئەو ژمارەیەش لە بەرزبوونەوەدایە.

لەژێر چاودێریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان کۆنفرانسی لافاوی شاری هەولێر دەستیپێکرد
ساسان عەونی "سەرۆكی حكوومەت زیاتر لە ٣٥ ملیار دیناری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو تەرخان كردووە و لە هەمواری ماستەرپلانی شاری هەولێریشدا ڕێکاری زانستییانە ڕەچاو كراوە".

بەر لە هاتنی زستان ئاوەڕۆکانی هەولێر پاک دەکرێنەوە
بە مەبەستی ئامادەسازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری لافاو و كەمكردنەوەی ئەگەرەكانی لافاو لە شاری هەولێر، هەڵمەتێكی گەورەی خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان دەستیپێكرد و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش تیمەكان بەسەردەكاتەوە.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ مامەڵەكانی لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو دەكات
لە شاری هەولێر وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ مامەڵەكانی لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو دەكات و بڕیار دەدات كە ڕۆژی شەممە دەوام لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ بكرێت بۆ ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە شاندێكی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی کرد

ئاوەڕۆی ٨ ی حەسارۆك جێبەجێ دەكرێت
جێبەجێكردنی پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە گەڕەكی ٨ ی حەسارۆك بەردەوامە و لەم چوارچێوەیەدا پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی سندووقی و ئاوەڕۆی لوولەیی جێبەجێ دەكرێت.

پرۆژهی قیڕتاوكردنی شەقامێكی 30مەتری و دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی كۆمەڵگەی تەناهی ئهنجام درا
بە سەرپەرشتیی سەرۆكایەتیی شارەوانیی تەناهی لە سنووری پارێزگەی دهۆك، پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامێكی 30مەتری و شەقامە ناوخۆییەكانی كۆمەڵگەی تەناهی جێبەجێ كرا

كۆبوونەوەی لیژنەی بەسیستەمكردنی كۆكردنەوەی داهاتی ئاو بەڕێوەچوو
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی لیژنەی بەسیستەمكردنی كۆكردنەوەی داهاتی ئاو دەكات.

جێبەجێكردنی پرۆژەی چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی شاری هەولێر و دەوروبەری تاووتوێ كرا
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی تاوتوێكردنی جێبەجێكردنی پرۆژەی چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی شاری هەولێر و دەوروبەری لەگەڵ شاندێكی كۆمپانیای (Energy Transfer Vienna GmbH)ی نەمسایی كۆبووەوە.