ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/3/9 پرۆسەی تەندەرینگی كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خاشاك، بەپێی ڕێنمایی گرێبەستە گشتییەكان ژمارە (2)ی ساڵی 2016ی وەزارەتی پلاندانان ئامادە كراوە و لەلایەن هۆبەی یاسا و كارگێڕی و دارایی و مەرجەكان دیاری كراون و هەموو ئەو كۆمپانیایانەی كە بەشدار بوون، لەسەر ئەو مەرجانە ڕازی بوون و بۆ بەدەستهێنانی ئەو تەندەرانە كێبڕكێیان كردووە.
هەواڵەکان
ماوەی لێخۆشبوون لەقەرزی ئاو درێژ كرایەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە هاوبەشانی ئاو بۆ 31/3/2021 درێژ دەكاتەوە.
نزیكەی 90 ملیۆن دینار پرۆژەی ئاوەڕۆ لە ئاغجەلەر جێبەجێ دەكرێت
تیمی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئاغجەلەر، پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری دروستكردنی ئاوەڕۆ و كۆنكرێتكردن لە گەڕەكی كوردستان لە سنووری شارەوانیی ئاغجەلەر بەبڕی 88000000 ملیۆن دینار جێبەجێ كرد.
ساسان عەونی: شەقامی 150 مەتری درێژییەکەی 70 كیلۆمەترە و پێكهاتووە لە تۆڕێكی پڕ لە هاڕمۆنی ئەندازەیی
بە ئامادەبوونی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان قۆناغی یەكەمی شەقامی 150مەتری لە شاری هەولێر كرایەوە و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش دەڵێ كۆی درێژی شەقامەكە 70 كیلۆمەتەرە و بە چواردەوری شاری هەولێردا دەسووڕێتەوە.
بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان قۆناغی یەكەمی شەقامی 150 مەتریی هەولێر كرایەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/2/25 بە ئامادەبوونی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، قۆناغی یەكەمی پرۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێر كرایەوە.
هەندێك لە ماستەرپلانی شار و شارۆچكەكان پێویستییان بە ئەبدێتكردنەوە هەیە و دەگۆڕدرێن
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێ: ئێمە مامەڵە لەگەڵ سێ جۆر ماستەرپلاندا دەكەین، یەكەمیان ئەو ماستەرپلانانەن بۆ شار و شارۆچكەكان جێبەجێكراون.
كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەبارەی نەخشە و ماستەرپلانی شارەكان
كۆبوونەوەیەكی فراوان بۆ پەرەپێدانی بواری پلانسازی و نەخشەدانانی ئاوەدانی پەیوەست بە شار و شارۆچكەكان رێكخرا، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی بۆ دەزگەكانی راگەیاندن خستەڕوو.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پێداچوونەوە بە نەخشە و ماستەرپلانی شار و شارۆچكەكان دەكات
لە ژێر چاودێریی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە شاری هەولێر كۆبوونەوەیەك لەبارەی پەرەپێدان و گرنگیدان بە پلانسازی و نەخشەسازی و رۆڵی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە رێكخستنەوە و پەرەپێدانی شار و شارۆچكەكان ساز كرا.
بەمزووانە ژمارەی زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆری دەدرێتە سوودمەندانی پرۆژەكە
ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/22 لە ماوەی رابردوودا تیمێكی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی هەولێر كاریان لەسەر نەخشەی نوێی زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆری كرد و بەمزووانەش ژمارەی زەوییەكانی قەرەبووی گوندەكە دەخرێتە بەردەستی سوودمەندانی پرۆژەكە.
بینایەی مۆزەخانەی هەولێر بەشێوەیەکی سەردەمیانە دروست دەکرێت و دیزاینی تەواوبوە
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێ: دیزاینی مۆزەخانەی هاوچەرخی هەولێر تەواو بووە كە یەكێك لە شاكارە تەلارسازییەكان لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێت و جگە لە هەولێر دەتواندرێت بۆ هەموو هەرێمی كوردستان سوودی لێ وەربگیرێت.