Skip to the content

هەواڵەکان

ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی دهۆك نوێ كرایەوە

بەپێی یاسا و ڕێنمایییە نوێیەكان، ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی دهۆك نوێ كرایەوە كە بۆ یەكەم جار  سێ ئەندامی ئەنجوومەنەكە لە ڕێكخراوە پیشەیی و ناحكوومییەكان پێك هاتووە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە 866 ملیۆن دینار گرفتی پرۆژەی ئاوی پێباز چارەسەر دەكات

بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوە لە هەرێمی كوردستان، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بڕی زیاتر لە 866 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی ناحیەی پێباز خەرج دەكرێت

وەزیری شارەوانی و كونسوڵی ئێران لە هەولێر ، هەماهەنگیی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی دووپات دەكەنەوە

لە دانیشتنێكی نێوان وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار  كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی دەكەنەوە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و كونسوڵخانەی یۆنان پەیوەندییەكانیان فراوانتر دەكەن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و كونسوڵخانەی یۆنان لە هەولێر پەرەپێدانی هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی نێوانیان بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی یۆنان لە رووی شوێنەوار و گەشتیارییەوە تاوتوێ دەكەن.

هەولێر.. بە زياتر لە دوو ملیار دینار ژمارەیەك پرۆژە جێبەجێ دەكرێن

لەسەر داهاتی شارەوانییەكان، سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر، 25 پرۆژەی خزمەتگوزاری بە زیاتر لە دوو ملیار دینار ڕاگەیاند، ئەمەیش ئاستی خزمەتوگوزارییەكانی شارەكە بەرز دەكاتەوە.

هەولێر.. نزیكەی 128 ملیۆن دینار بۆ 18 پرۆژەی سێكتەری ئاو خەرج دەكرێت

نزیکەی 128 ملیۆن دینار بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری ئاو بۆ 18 پرۆژەی ئاو لە شاری هەولێر خەرج دەكرێت، كە ئەو پرۆژانە كاریگەریان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئاوی شاری هەولێر دەبێت.

شەقام و كۆڵانەكانی بەكرەجۆ قیڕتاو دەكرێن

بە مەبەستی بایەخدانی زیاتر بە شەقام و كۆڵانەكان، شارەوانیی بەكرەجۆ بە هاوكاری بەشی ئامێرەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی بەكرەجۆی دەستپێكرد كە تێیدا ژمارەیەك شەقام و كۆڵان نۆژەن و قیڕتاو دەكرێن.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان و رێكخراوی هابیتات ئاستی هاوكاری و پەیوەندییەكانیان فراوانتر دەكەن

شاندێكی باڵای رێكخراوی هابیتات، كە بەشێكە لە ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان (UN) سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد، كە ئامانج لە سەردانەكەیان مەبەستی پەرەپێدان و فراوانتركردنی پەیوەندی و ئاستی هاوكاری و هەماهەنگییەكانیانە لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش هاوكارییەكانی پێشووی رێكخراوەكە بەرز دەنرخێنێت كە بواری ماستەرپلان و گەشەپێدانی ئاوەدانیی هەرێمی كوردستاندا هاوكاریان پێشكەش بە حكوومەت كردووە.

زاخۆ.. 85 ملیۆن دینار بۆ سێكتەری ئاو خەرج دەكرێت

بەگوژمەی زیاتر لە 85 ملیۆن دینار لەسەر 17%ی داهاتی ماوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ، ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی ئاوی خواردنەوە لە قەزای زاخۆ جێبەجێ دەكرێن

وەزیری شارەوانی و كونسوڵی ئێران لە هەولێر ، هەماهەنگیی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی دووپات دەكەنەوە

لە دانیشتنێكی نێوان وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار  كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی دەكەنەوە.