Skip to the content

هەواڵەکان

نزیكەی ٦٠ ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی سێكتەری سەوزایی لە سێمێل خەرج دەكرێت

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی ٦٠ ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی سێكتەری سەوزایی لە سێمێل.

دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ناحیەی شۆڕش جێبەجێ دەكرێن

بە واژووی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی زیاتر لە ٣٥ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاریی قیڕتاوكردن لە ناحیەی شۆڕش خەرج دەكرێت.

بە درێژایی ١٣ كیلۆمەتر ٧٦ شەقام لە گەڕەكی هەولێری نوێ قیڕتاو كران

لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگە، بە درێژایی ١٣ كیلۆمەتر، ٧٦ شەقام و كۆڵان لە گەڕەكی هەولێری نوێ لە شاری هەولێر قیڕتاو كران.

١١٣ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەیەكی تۆڕی ئاوی سلێمانی خەرج دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە ١١٣ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی ڕاكێشانی تۆڕی ئاو لە شاری سلێمانی پیشان دا.

بە گوژمەی زیاتر لە ٢٧٢ ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەك لە شاری كەلار جێبەجێ دەكرێن

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە زیاتر لە 272 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەك لە شاری كەلار.

بە گوژمەی زیاتر لە ١٣٩ ملیۆن دینار چەند شەقامێك لە كەسنەزان قیڕتاو دەكرێن

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 139 ملیۆن دینار بۆ دروستكردن و قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەسنەزان.

پرۆگرامێكی نوێ بۆ پەرەپێدانی ئیدارە خۆجێییەكان دادەنرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هەماهەنگە لەگەڵ ڕێكخراوی VNGـی هۆڵەندی، بۆ دانانی پرۆگرامێكی نوێ لەسەر پەرەپێدانی بەردەوام لە میانەی باشكردنی ئیدارە خۆجێییەكان- SLDG كە لە دوازدە وڵات پێك هاتووە.

سێ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە بنەسڵاوە جێبەجێ دەكرێن

لە سنووری شارەوانیی بنەسڵاوە سێ پرۆژەی گەورەی خزمەتگوزاریی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

کۆنفرانسێكی تایبەت بە شوێنەوار و گەلەپوور لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ یەكشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی شوێنەوار و كەلەپوور دەستیپێكرد و سبەی دووشەمەش بەردەوام دەبێت.