Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی عەنكاوە دەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی عەنكاوەی كرد و جەختی لەسەر پەرەپێدانی پرۆژەكانی عەنكاوە كردەوە.

لە هەولێر زياتر له‌ ٥٠٠ مليۆن دینار بۆ تەواوكردنی چواردە پرۆژەی خزمەتگوزاری خەرج كرا

لەسەر داهاتی شارەوانییەكان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر زیاتر لە نیو ملیار دینار بۆ تەواوكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری خەرج كرا.

شەقامێكی جووتسایدی ٤٠ مەتری لە پارێزگای دهۆك دروست دەكرێت

لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك، قۆناغی یەكەمی پرۆژەی دروستكردنی شەقامێكی دووساید لە دارەتوو بە گوژمەی ٤٣٩ ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت.

پڕۆژەی هێڵی بۆریی ئاو لە بەنداوی دێرەلووك كە ١٥٠ هەزار كەس لێی سوودمەند دەبن تەواو كرا

گوژمەی پڕۆژەی ئاوی دێرەلوك - ئامێدی زیاتر لە ملیارێک دینارە و ١٥٠هەزار کەس لێی سوودمەند دەبن.

گوژمەی ٣٣٢ ملیۆن دینار بۆ پرۆژەكانی بنەسڵاوە و كەسنەزان خەرج كرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی (332،128،000) دینار بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە بنەسڵاوە و كەسنەزان لە سنووری پارێزگەی هەولێر.

بە گوژمەی ٢٨٠ملیۆن دینار شەقامێكی ٣٠ مەتری لە زاخۆ قیرتاو كرا

بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری پرۆژەكانی شارەكە، لەسەر پێشینەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی زاخۆ، شەقامێكی ٣٠ مەتری لە زاخۆ قیرتاو كرا.

گوژمەی پێویست بۆ ١٨ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای هەولێر خەرج دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە جێبەجێكردنی ١٨ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگەی هەولێر.

بۆ كەمكردنەوەی مەترسیی لافاو كۆمەڵێك پڕۆژەی ئاوەڕۆ لە ئاكرێ جێبەجێ دەكرێن

ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەكەكانی ئاكرێ جێبەجێ دەكرێن.

پرۆژەی كۆنكرێت و قیرتاوكردنی كۆڵان و شەقامەكانی گەڕەكی نەسیج لە هەولێر دەستیپێكرد

ئەمڕۆ شەممە، شارەوانیی هەولێر دەستی بە قۆناغی دووەمی پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقام و كۆڵانەكانی گەڕەكی نەسیج لە شاری هەولێر كرد.

بە گوژمەی زیاتر لە ٦١٨ ملیۆن دینار شەقامێكی ٣٠ مەتری لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت

ئەمڕۆ شەممە بە گوژمەی 618 ملیۆن دینار پرۆژەی دروستكردنی شەقامێكی 30مەتری لە شاری هەولێر دەستیپێكرد.