بە بەهای زیاتر لە ٢٩ ملیار دینار لەسەر بودجەی ١٥٪ی داهاتی شارەوانی و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگە، ساڵی ٢٠٢٢ لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ژمارەیەك پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی جێبەجێ كراون.
هەواڵەکان
مەسرور بارزانی گوژمەی زیاتر لە پێنج ملیار دینار بۆ پرۆژەكانی عەنكاوە تەرخان دەكات
بۆ چارەسەركردنی ئاوی قورسی هەولێر سوود لە ئەزموونی شاری تۆكیۆ وەردەگیرێت
لە شاری تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ ئاژانسی جایكا و سەنتەری چارەسەری ئاوەڕۆی تۆكیۆ كۆبووەوە و پڕۆژەكانی جایكا و چۆنیەتیی چارەسەركردنی ئاوەڕۆ تاووتوێ كران.
بە گوژمەى ٢ ملیار دینار بەردى بناغەى قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلی لە کۆیە دانرا
لەژێر چاودێریی سەرۆکی حکوومەت بە گوژمەى دوو ملیار دینار بەردى بناغەى قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لە شارى کۆیە دانرا
ساسان عەونی تاجەگوڵینە لەسەر گڵكۆی قوربانییانی هێرۆشیما دادەنێت
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە شاری هێرشیمای ژاپۆن لە مۆزەخانەی یادەوەریی ئاشتیی هێرۆشیما تاجەگوڵینە لەسەر گڵكۆی قوربانییانی ڕووداوەكە دادەنێت و یادی قوربانییەكانی گەلی كوردستانیش بەرز ڕادەگرێت.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی وێستگەی چارەسەری خاشاکی شیناگاوا دەكات
لە تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی وێستگەی چارەسەری خاشاکی شیناگاوا دەكات و بەشەكانی وێستگەكە بەسەر دەكاتەوە.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی وەزارەتی زەوی و ژێرخان و گواستنەوە و گەشتوگوزاری ژاپۆن دەكات
لە درێژەی چالاكییەكانیدا لە ژاپۆن، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی وەزارەتی زەوی و ژێرخان و گواستنەوە و گەشتوگوزاری ژاپۆنی كرد و لەگەڵ جێگری وەزیری پەرلەمانی وەزارەتی زەوی و ژێرخان و گواستنەوە و گەشتوگوزاری ژاپۆن كۆبووەوە.
ساسان عەونی لە ژاپۆن لەگەڵ سۆمیتۆمۆ كۆرپۆرەیشن پرۆژە خزمەتگوزارییەكان تاوتوێ دەكات
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە ژاپۆن لەگەڵ سۆمیتۆمۆ كۆرپۆرەیشن پرۆژە خزمەتگوزارییەكان تاوتوێ دەكات