Skip to the content

هەواڵەکان

گوژمەی ٨٠ ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەکانی كەسنەزان خەرجکرا

بە گوژمەی ٨٠ ملیۆن دینار پرۆژەیەكی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی ژمارەیەك شەقام لە كەسنەزان جێبەجێ كرا.

پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی گەڕەكی كەڵەكن لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت

تیمەكانی شارەوانیی سلێمانی بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری لە گەڕەكەكە، دەستیانكرد بە جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی گەڕەكی كەڵەكن لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.

بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و كەلەپوور گرێبەستێکی ٤ ساڵی لەگەڵ دوو زانكۆی ئەمریكی واژوو كرد

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بایەخێكی زۆر بە سێكتەری شوێنەوار دەدات و لەم چوارچێوەیەشدا گرێبەستێكی هەڵكۆڵین و شوێنەواری لە سنووری پارێزگای هەولێر لەگەڵ دوو زانكۆی ئەمەریكی واژوو كرا.

پرۆژەیەكی ئاوەڕۆی سندووقی لە شەقامی ٣٠ مەتریی هەولێر جێبەجێ دەكرێت

پرۆژەیەكی ئاوەڕۆی سندووقی بە درێژیی (١٢٠٠)مەتر لە شەقامی ٣٠ مەتریی هەولێر جێبەجێ دەكرێت كە گرفتی كۆبوونەوەی ئاو و لافاو لە سنوورەكە چارەسەر دەكات.

گوژمەی ٨٤٥ ملیۆن دینار بۆ ٣٢ پڕۆژە لە دهۆک خەرجدەكرێت

لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، بە گوژمەی ٨٤٥ ملیۆن دینار ٣٢ پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێن و ئێستاش پرۆژەكان كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوەوە.

پلانی ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی و كەمئاوی تاوتوێ کرا

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ شاندێكی ڕێكخراوی یونیسێف كۆدەبێتەوە و ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوەكە بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی و كەمئاوی و پەرەپێدانی ڕێژەی سەوزایی لە كوردستان تاوتوێ دەكەن.

 

کێشەی گەڕەکەکانی تەعجیل و عەرەب و خانەقای هەولێر چارەسەر دەکرێت

بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پارێزگارى هەولێر کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ناوچەى بەفرزۆن و چاره‌سه‌ری کێشە و گرفتى گەڕەکەکانی تەعجیل و عەرەب و خانەقا بەڕێوەچوو.

گوژمەی نزیکەی ٩٥ ملیۆن دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر خەرجدەکرێت

نزیکەی ٩٥ ملیۆن دینار بۆ كڕینی سووتەمەنی بۆ مۆلیدە و ئامێرەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر خەرجدەکرێت

 

چەند پرۆژەیەك لە شارۆچكەی گردەسێن جێبەجێ دەكرێت

لەسەر داهاتی شارەوانی، پرۆژەیەكی دروستكردنی شۆستە و فراوانكردنی شەقام لە سەنتەری شارۆچكەی گردەسێن جێبەجێ دەكرێت.