تیمەكانی شارەوانیی سلێمانی لە هەڵمەتێكدا شەقام و كۆڵانەكانی گەڕەكی دارۆغا و ژمارەیەك شوێنی دیكەیان نۆژەن كردەوە
هەواڵەکان
شارەوانیی هەولێر پرۆژەی قیڕتاوكردنی ١٠ كۆڵان و شەقامی گوندی عەزە جێبەجێ دەكات
بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانیی هەولێر پرۆژەی قیڕتاوكردنی كۆڵان و شەقامەكانی گوندی عەزە دەستیپێكرد.
ژمارەیەك پرۆژەی سێكتەری ئاوی خواردنەوە له شاری دهۆك جێبهجێ دهكرێن
زیاتر لە ٦٨ ملیۆن دینار بۆ شوێنە گەشتیارییەكانی شەقڵاوە و چنارۆك خەرج دەكرێت
بهمهبهستی خزمهتكردنی زیاتری گهشتیاران و گرنگیدان به شوێنه گهشتیارییهكان، پرۆژەی دروستكردنی سێت كورسی و كورسیی دانیشتن بۆ گەشتیاران لە شەقڵاوە و چاككردنەوەی كەپری دانیشتن لە شوێنە گەشتیارییەكان ئهنجام دهدرێت.
بە بەهای ٩٧ ملیۆن دینار كورسی و مێز بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی هەولێر دابین دەكرێت
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی زیاتر لە ٩٧ ملیۆن دیناری بۆ دابینكردنی كورسی و مێزی دانیشتن بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری هەولێر دا.
زیاتر لە ٢٥ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە لە چیای گەشتیاریی گڵەزەردە خەرج دەكرێت
گوژمەی زیاتر لە ٢٥ ملیۆن دینار بە مەبەستی فراوانكردنی لۆفەكانی و دروستكردن و جێگیركردنی كورسی و مێزی دانیشتن و سەتڵی خۆڵ بۆ چیای گشتیاریی گڵەزەردە خەرج دەكرێت
گوژمەی زیاتر لە ١٦٤ ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی چەند شەقامێك لە کەسنەزان خەرج دەكرێت
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕی (١٦٤،٨١٠،٠٠٠) سەد و شەست و چوار ملیۆن و هەشت سەد و دە هەزار دینار بە مەبەستی دروستكردن و قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەسنەزان خەرج دەكات.
بە گوژمەی زیاتر لە ٦٧٠ ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەكی ئاوەڕۆ لە ئاكرێ جێبەجێ دەكرێن
بڕی ١٨٧ ملیۆن دینار بۆ چاكسازیی شەقامە سەرەكییەكانی شارەزوور خەرج دەكرێت
بڕی ١٨٧ ملیۆن دینار لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بۆ چاكسازیی شەقامە سەرەكییەكانی شارەزوور خەرج دەكرێت.
بە بەهای ٩٦ملیۆن دینار سووتەمەنی بۆ مۆلیدە و ئامێرەكانی ئاوی هەولێر دابین دەكرێت
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەیەك بە بڕی ٩٦ ملیۆن دینار بە مەبەستی دابینكردنی سووتەمەنی بۆ ئۆتۆمبێل و ئامێر و مۆلیدەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر.