لە شاری دهۆك، بە بۆنەی رۆژی جیهانیی گەشتوگوزار، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی گەشتوگوزار بە بەشداری زیاتر لە 150 كۆمپانیای ناوخۆ و بیانی كرایەوە.
هەواڵەکان
مەسروور بارزانی بە گوژمەی زیاتر لە ٢٦ ملیار دینار بەردی بناغەی ژمارەیەك پڕۆژەی لە زاخۆ دانا
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە شاری زاخۆ بە گوژمەی زیاتر لە ٢٦ ملیار دینار، بەردی بناغەی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سێكتەرە جیاوازەكان دانا و جەختی لەسەر گرنگیی پڕۆژەكان و بەردەوامیی خزمەتكردنی شارەكە و دەڤەرەكە كردەوە.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و كونسوڵی ئەمەریكا پرۆژە خزمەتگوزارییەكان تاووتوێ دەكەن
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و كونسوڵی نوێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پەرەپێدانی پەیوەندی و پرۆژە خزمەتگوزارییەكان تاوتوێ دەكەن.
بە گوژمەی ١٣٧ ملیۆن دینار کەرەستەی کۆگاکردنی ئاو بۆ ئاوی ڕاپەڕین دابین دەكرێت
بە بەهای زیاتر لە ١٣٧ ملیۆن دینار، کەرەستەی کۆگاکردنی ئاو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین دابین دەكرێت، كە كاریگەری لەسەر باشتر بەڕێوەچوونی كاروبارەكانی سێكتەری ئاو لە سنوورەكە دەبێت.
گوژمەی زیاتر لە ٨٧ ملیۆن دینار بۆ قیڕتاوكردنی شەقامی بنەسڵاوە-كەسنەزان خەرج دەكرێت
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نيشان دا بە خەرجكردنی گوژمەی ٨٧،٣٩٩،٠٠٠ دینار بە مەبەستی قیڕتاوكردنی شەقامی نێوان بنەسڵاوە-كەسنەزان.
گوژمەی ٨٧ ملیۆن دینار بۆ چەند پڕۆژەیەک لە چەمچەماڵ خەرج دەكرێت
وەزارەتی شارەوانی و گەشتەگوزار بە مەبەستی جێبەجێكردنی چەند پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقام گوژمەی ٨٧ ملیۆن دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی چەمچەماڵ خەرج دەكات.
بە گوژمەی ٢١٤ ملیۆن دینار پرۆژەیەكی دیكە لە گەڕەكی ڕۆشنبیری تەواو كرا
بە گوژمەی زیاتر لە ٢١٤ ملیۆن دینار پرۆژەیەكی دیكەی قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی ڕۆشنیری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر تەواو كرا.
ژمارەیەك كۆمپیوتەر و ئامێری تایبەت بە ماستەرپلان دەبەخشرێتە نەخشەدانانی ئاوەدانی
ئاوەڕۆكانی شاری دهۆك خاوێن دەكرێنەوە