وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ ژمارەیەک بەڕێوەبەر و سەرۆكی شارەوانی سنووری پارێزگای هەولێر کۆبووەوە
کار و چالاکییەکان
هەولێر.. هاوبەشانی ئاو پێشوازی لە بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی ئاو دەكەن
دوای ئەوەی لەسەر پێشنیازی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزی كرێی ئاوی دا، ئێستا ئەو هاوبەشانەی كە قەرزاری كرێی ئاون، بە شێوەیەكی بەرچاو سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی و فەرمانگەكانی ئاو دەكەن
ساسان عەونی: ماستەرپلانی شاری كۆیە هەموار دەكرێتەوە
ماستەرپلانی شاری كۆیە هەموار دەكرێتەوە و پڕۆژەی شەقامی دووسایدی حاجی حاجی و چەند پڕۆژەیەكی دیكەش جێبەجێ دەكرێن
ساسان عەونی بۆ ئەنجوومەنی شارەوانیی هەولێر: لە بڕیارداندا نەكەونە ژێر كاریگەری و گوشاری هیچ كەسێك و لەسەر بنەمای یاسا و یەكسانیدا بڕیار بدەن
لە كۆبوونەوەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاردا لەگەڵ ئەنجوومەنی شارەوانیی هەولێر جەخت لەسەر کەمكردنەوەی ڕۆتین و پەیڕەوكردنی میكانیزم و بەرنامەیەكی نوێ بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی شاری هەولێر كرایەوە.
بەدواداچوون بۆ ڕەوشی خزمەتگوزارییەكانی دەڤەری سۆران دەكرێت
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون بۆ ڕەوشی خزمەتگوزاری و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئیشوكارەكانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكات
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار: ئەمساڵ بۆ شوێنەوار دەبێتە ساڵی دەستكەوتی گەورە
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەرپەشتیی كۆبوونەوەیهكی فراوانی شوێنەواری كرد و ڕایگەیاند، ئەو بایەخەی لە بەرنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سێكتەری شوێنەوار دراوە، هەوڵ دەدەین زیاتر ڕەنگ بداتەوە .
کارکردن لە چەند پڕۆژەیەکی ئاو تاوتوێ دەکرێت
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ کونسوڵ و شاندێکی کۆمپانیای بای وۆتەری بەریتانی کارکردن لە چەند پڕۆژەیەکی ئاو تاوتوێ دەکەن
زیاتر لە 96 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی ئامادەكردنی نەمام لە كەلار خەرج كرا
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەیەكی بە بڕی زیاتر لە 96 ملیۆن دینار لەسەر داهاتی شارەوانی بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئامادەكردنی نەمام و سیانە بۆ بەشی باخچەكان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار خەرج كرد
گوژمەیەك بۆ پەرەپێدانی پێنج پڕۆژەی تۆڕی ئاوی دەوروبەری هەولێر خەرج كرا
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاری خۆیدا بڕیاری دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەكانی تۆڕی ئاو و سێكتەری ئاو لە سنووری پارێزگای هەولێر
گوژمەی زیاتر لە 107 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەیەكی ئاو لە بەكرەجۆ خەرج دەكرێت
پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی ڕاكێشانی بۆڕی ئاو لە بەكرەجۆ جێبەجێ دەكرێت و بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكەش وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەیەكی زیاتر لە 107 ملیۆن دینار خەرج دەكات