Skip to the content

هەواڵەکان

لە ساڵی ڕابردوودا تەنیا لە نێو شاری هەولێردا زیاتر لە 600 هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك كۆكراوەتەوە

لە ساڵی ڕابردوودا تەنیا لەنێو شاری هەولێردا زیاتر لە 600هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك كۆكراوەتەوە و هەزار سەبەتەی زبڵیش لەلایەن شارەوانییەوە لە شوێنە گشتییەكان داندراون.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار کەند و ڕێڕەوەکانی ئاوی لە دارەتوو و گەڕەکی ڕۆشنبیری بەسەرکردەوە

تیمەکانی شارەوانی لە دەستپێکی لافاوەکەوە تاوەکو ئێستا بە بەردەوامی بە شەو و ڕۆژ کاری خاوێنکردنەوەی پاشماوەی لافاوەکە لەو گەڕەک و شوێنانە دەکەن کە لافاویان تێیدا ڕوویدا.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون بۆ کاری فراوانکردنی کەند و ڕێڕەوە ئاوییەکانی قوشتەپە دەکات

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی تیمەکانی شارەوانی لە شارۆچکەی قوشتەپە کرد کە ئێستا سەرقاڵی فراوانکردنی کەندی سرووشتی و ڕێڕەوە ئاوییەکانن لە سنوورەکەدا.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە گردجووتیار بەدواداچوونی بۆ کاری تیمەکانی شارەوانی کرد

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە درێژەی سەردانەکانیدا بۆ بەدواداچوونی کاری تیمەکانی شارەوانی بە مەبەستی خاوێنکردنەوە و فراوانکردنی کەندی سرووشتی و ڕێڕەوە ئاوییەکان، سەردانی گردجووتیاری کرد

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی کەندی سەرکارێز دەکات

بە بەردەوامیی بەدواداچوون بۆ کاری تیمەکانی شارەوانی و ئاستی بەرەوپێشچوونی پرۆسەی خاوێنکردنەوە و فراوانکردنی کەندی سەرکارێز دەكرێت.

10 پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی ملیارێك و 560 ملیۆن دینار لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن

 بە گوژمەی ملیارێك و 560 ملیۆن دینار، 10 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە لە ژمارەیەك گەڕەكی شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن

بەدواداچوون بۆ چارەسەری ڕێڕەوەكانی ئاوەڕۆ و خاوێنكردنەوەی پاشماوەی لافاوەكەی قوشتەپە كرا

سەرجەم تیمە مرۆیی و ئامێرەكانی شارەوانی لە هەموو ئەو شوێنانە ئامادەن كە لافاویان تێدا ڕوویداوە و شەو و ڕۆژ هاوكاریی هاووڵاتییان دەكەن و پڕۆسەكانی خاوێنكردنەوە بەڕێوە دەبەن

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوونی بۆ پرۆسەی خاوێنکردنەوەی پاشماوەکانی لافاوەکەی گەڕەکی ڕۆشنبیری کرد

بەشێکی گەڕەکی ڕۆشنبیری بەهۆی بارانێکی بەخوڕ، لافاوی تێدا ڕوویدا و ئێستاش بەرپرسانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ و تیمە هەمەجۆرەکانی شارەوانی بە سەدان کرێکار و چەندان ئامێرەوە سەرقاڵی خاوێنکردنەوەی پاشماوەی لافاوەکەن

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی گردجووتیار و ڕێڕەوە سرووشتییەكانی ئاوەڕۆ دەكات

وه‌زیری شاره‌وانی سەردانی گەڕەكی گردجووتیاری شاری هەولێری كرد و بەدواداچوونی بۆ پرۆسەكانی خاوێنكردنەوە و چۆنیەتی كارەكانی فراوانكردنی ڕێڕەوە سرووشتییەكانی ئاوەڕۆکان كرد.

بەدواداچوون بۆ پڕۆسەی خاوێنكردنەوەی پاشماوەكانی لافاو لە گەڕەكی سەركارێز كرا

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی پڕۆسەی خاوێنكردنەوە و بەسەركردنەوەی تیمەكانی شارەوانی، سەردانی گەڕەكی سەركارێزی شاری هەولێری كرد و بە وردی بەدواداچوونی بۆ کارەکانی خاوێنکردنەوە کرد