Skip to the content

هەواڵەکان

پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی گەڕەکی گەلی له‌ شاری دهۆك تەواو کرا

پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی ژمارەیەک کۆڵان و شەقام لە گەڕەکی گەلی لە شاری دهۆک تەواو کرا، ئەم پڕۆژەیە ئاستی خزمەتگوزارییەکان لەو گەڕەکەدا بەرز دەکاتەوە.

هەڵمەتێکی گەورەی خاوێنکردنەوەی سەیرانگەکان بەڕێوەچوو

لە ڕۆژانی پێش نەورۆزەوە تاوەکو ئێستا هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی سەیرانگەکان دەستیپێکردووە و لە ڕۆژانی ڕابردووش بە هاوکاری قوتابیانی زانکۆ هەڵمەتێکی گەورەی خاوێنکردنەوەی سەیرانگەکانی نزیک مۆنۆمێنتی شەهیدان لە کەسنەزان بەڕێوەچوو

كۆنفرانسی پەرەپێدانی گەشتوگوزار بەڕێوەچوو

بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار كۆنفرانسی پەرەپێدانی گەشتوگوزار بەڕێوەچوو، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش جەختی كردەوە لەسەر ڕەخساندنی هەلیكاری خۆماڵی و داوای لە كەرتی تایبەتیش كرد سەرمایەكانیان لە بووژانەوەی سێكتەری گەشتوگوزاردا بەگەڕ بخەن.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەشداریی گفتوگۆی هەر حەوت لیژنەكانی كۆنفرانسی گەشتوگوزار دەكات

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار  هه‌وڵی پەرەپێدانی زیاتری سێكتەری گەشتوگوزار  ده‌دات و له‌ ئێستادا دەیەوێت بە ستراتیژیەتێكی نوێ ئەو سێكتەرە ببووژێنێتەوە.

لە 17ی ئەم مانگەدا بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو كۆتایی دێت

تاوەكو ئێستا بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزی كرێی ئاو كاری پێدەكرێت و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش ڕایدەگەیەنێت بڕیارەكە تاوەكوو 17/4/2022 بەردەوام دەبێت 

بەشی سێیەمی شەقامی 150مەتری بە زیاتر لە 96 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت

ئەم پرۆژەیە جێبەجێكردنی بەڵێنێكی تری كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە

زیاتر لە 363 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی شەقامێكی 30مەتری له‌ شاری سلێمانی خەرج كرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 363 ملیۆن دینار بە مەبەستی تەواوكردنی پڕۆژەیەكی دروستكردنی شەقام لە شاری سلێمانی.

پڕۆژەیەكی قیڕتاوكردن و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی له‌ شاری هه‌ولێر جێبەجێ كرا

لەسەر داهاتی شارەوانی، پڕۆژەیەكی قیڕتاوكردن و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە شاری هەولێر جێبەجێ كرا و سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێریش ئاماژە بەوە دەكات پرۆژەی هاوشێوە لە چەند شوێنێكی دیكەی شارەكە جێبەجێ دەكرێن.

دەست بە پرۆسەی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی هەولێر دەکرێت و كەلوپەلیش بۆ مۆزەخانەی سلێمانی دابین دەكرێت

بەمزووانە دەست بە جێبەجێكردنی پرۆسەی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر و كەلوپەلی پێویستیش بۆ مۆزەخانەی سلێمانی دابین دەكرێت.

زياتر لە 307 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی خەرج كرا

 بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی تۆڕی ئاوەڕۆ لە شاری سلێمانی، گوژمەی زیاتر لە 307 ملیۆن دینار بۆ شارەوانیی سلێمانی خەرج كرا.