Skip to the content

هەواڵەکان

پشکنینی گشتیی فێرکاری بۆ لیوای ١٠ی پیاده کرا

ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە ڕێکەوتی ١٥ و ١٦ی ئابی ٢٠٢٢، پشکنینی فێرکاری بۆ لیوای ١٠ پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام درا.

وەزارەتی پێشمەرگە و ڕاوێژکاری تیمی سەربازیی هۆڵەندا جەختیان لە چاکسازیی سەربازی کردەوە

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە ڕاوێژکاری تیمی سەربازیی هۆڵەندا کرد و جەخت لەسەر چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرایەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە پشتیوانیی زیاتر لە پێشمەرگەی کەمئەندامانی سەنگەر دەکات

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە
پێشوازی لە شاندێکی کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامەکانی سەنگەر کرد و بەڵێنی هاوکاریی زیاتری وەزارەتی پێشمەرگەی پێدان.

وەزارەتی پێشمەرگە و شاندێکی سەربازی و ڕاوێژکاریی هۆڵەندا جەختیان لە پشتیوانیی هاوبەش کردەوە

شاندێکی سەربازی و ڕاوێژکاریی هۆڵەندا لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە جەختیان لە هاوکاری و پشتیوانیی لۆجستی و مرۆیی هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە و لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق چەند پرسێکیان تاووتوێ کرد

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و چەند پرسێکی ئاسایشیان تاووتوێ کرد.

هاوپەیمانان لە درووستکردنی دوو فیرقەی نوێی پێشمەرگەدا هاوبەشی دەکەن

سەرۆکی ئەرکان
پێشوازی لە سەرۆکی تیمی راوێژکارانی هاوپەیمانان کرد و باس لە چۆنییەتی دامەزراندنی دوو فیرقەی پێشمەرگە و هاوکارییە لۆجستییەکان کرا.

سیمیناری "یاسای ناکۆکیی چەکداری" لە لیوای ٤ی پیادە پێشکەش کرا

لە درێژەی هەماهەنگی و چالاکییە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە هەرێمی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ئابی٢٠٢٢، سەمینارێکی تایبەت پێشکەش کرا.

جەنەڕاڵ دۆسیج: "لە پشتیوانی و هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبین"

وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هەنگاو دەنێین بۆ دروستکردنی  هێزێکی نیشتیمانی بەهێز، لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا.

مه‌راسیمی ئاڵوگۆڕی پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی وەزارەتی پێشمەرگە به‌ڕێوه‌چوو

مه‌راسیمی ئاڵوگۆڕی پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی وەزارەتی پێشمەرگە به‌ڕێوه‌چوو، لە مەراسیمەکەدا فەریق روکن عیسا عوزێر لە جێگەی فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د دەست به‌كاربوو.

شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت

شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن  لە تەواوی پرۆگرامەکانی ڕێکخراوی نێسا، کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە ستراتیژیەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بە تایبەتیش ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.