Skip to the content

هەواڵەکان

سەدا حەفتای كارەكانی پڕۆژەی درووستكردنی باڵەخانەی پسوولەی خۆراکی هەولێر تەواوکراوە

پرۆژەی دروستکردنی باڵەخانەی نوێی پسوڵەی خۆراک بەگوژمەی (٢٤٧)ملیۆن دینار لەسەر بوودجەی ئاسایی جیبەجێدەکرێت.

هەرێمی كوردستان و بەنگلادیش هاوكاری یەك دەبن بۆ پێشخستنی پیشەسازی جلو بەرگ

لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە بازرگانانی هەرێم سەردانی بەنگلادیش دەکەن  بۆ بازرگانی پێویستە ئەو دەرفەتە بەكاربهێنرێت بۆ پێشخستنی ئاستی بازرگانی و هێنانی ئەزموون و بەرهەمی بەنگلادیش لە بواری جلوبەرگ و بۆ دروستكردنی كارگەی گەورە و پێشخستنی پیشەسازی جل وبەرگ.

سێ ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كرێنه‌وه‌

ئێمە لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران هاوسنوورین دەكرێت پەیوەندییە بازرگانییەكانمان بەهێزتر بكەین و كردنەوەی ناوچەی ئازادی بازرگانیش دەرفەتێكی باشە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بازرگانی و ئاڵوگۆڕی نێوان هەردومو لا و سودی گشتی.

لە شەش مانگدا ١٨٤ تۆن کەرەستەى ماوەبەسەرچوو لەناو براون و ١٠٤٩ شوێنی بازرگانی سزا دراون

لە چوارچێوەی ئەرکەکانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ هاندانی بازرگانی و پاراستنی ئاسایشی خۆراک، لە ماوەی ٦ مانگی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٣، چەندین ڕێکار و پرۆسە گیراونەتە بەر. 

پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێم و ئەمریکا پێش دەخرێن

ئێمە لە ئەزموونی پەیوەندییە سەربازیەکانمان سەرکەوتوبووین لەناوچەکە بۆیە لەم قۆناغەدا ئەمانەوێ ئەزمونی بەهێزکردنی پەیوەندی بازرگانی و ئابووری جێبەجێبکەین و سەرکەوتوو دەبین، پشتیوانی و هاوکاری هەردوولامان پێویستە بۆ گەیشتن بەئەنجامی باش.

بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لەگەڵ شاندێکی کونسڵخانەی ئێران کۆبووەوە

بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ئامادەیی هەماهەنگی دەربڕی لەپێناو گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی و ئاسانکاری زیاتر بۆ کۆمپانیاکان و هاووڵاتیان لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران

بەشێکی تری شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2023 گەیشت

بۆ پارێزگاى سلێمانی ٥ ملیار دینار، بۆ پارێزگاى هەولێر ٣ ملیار دینار و بۆ پارێزگاى دهۆک ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداریی پرۆژەی چارەسەرەکانی بەدەستخستنی دارایی کرد

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداریی پرۆژەی چارەسەرەکانی بەدەستخستنی دارایی کرد