Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق کۆبووەوە

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق لە بەغداد کۆبوویەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی چەند گرفتێکی پەیوەست بە هەردوو وەزارەت و ئەوبابەتانەی هاوبەشن لەنێوان هەرێم و بەغدا.

دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت

٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ سایلۆکان بەڕووی جوتیاراندا دەکرێتەوە بۆ ڕادەستکردنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازیی لە شاندێکی ئەكادیمیی زانكۆی سۆفیای بولگاریا کرد

گفتوگۆ لەسەر جێبەجێكردنی پەیڕەوی ئەكادیمی لە بواری بیزنس و پرۆژەكانی ئابووری لەنێوان وڵاتی بولگاریا و هەرێمی كوردستان کرا.

حەوتەمین لوتکەی وەبەرهێنان و بازرگانیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە ژووری بازرگانیی هەولێر بەشداریی لە حەوتەمین لوتکەی وەبەرهێنان و بازرگانیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان و عێراق کرد.

شاندی بازرگانی ئەڵمانیا و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کۆبوونەوە

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە شاندێکی فەرمی بازرگانی ئەڵمانیا و لەکۆبوونەوەیەکدا باسیان لە هەنگاوەکانی پێشخستنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان هەردوولا کرد.

دیداری ئابووریی "هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیای فیدراڵ " بەڕێوە چوو

هەرێمی كوردستان ژینگەیەكی لەبار و گونجاوی ئابووری و سیاسیی هەیە بۆ بازرگانی و خستنەگەڕی سەرمایە.

بەدیجیتاڵکردنی پسوولەی خۆراک لە دهۆک دەستی پێ کرد

دەستپێکردنی پرۆسەی بەدیجیتاڵکردنی پسوولەی خۆراک ڕاگەیەنرا.

ئامادەکارییەکان بۆ وەرگرتنی بەرهەمی جوتیاران بەردەوامە

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی سەردانی سایلۆی قوشتەپەی کرد

یەکەمین پێشانگەی بەرهەمە خۆماڵییەکان کرایەوە

لەو پێشانگەیەدا بەڵێنی ئاسانکاریی هەناردەى کشتوکاڵی بە جووتیاران درا.

بۆردی گەشەپێدانی پیشەسازی و بازرگانی لەسەر پڕۆسەى هەمەچەشنکردنی داهات بەردەوامە

كۆبوونەوەی بۆردی حكومی بۆ ڕێكخستن و گەشەپێدانی كەرتی پیشەسازی و بازرگانی بە ئامانجی پەرەپێدانی ئابووری و زیادكردنی داهات لە ڕێگەی سەرچاوەی جیاوازەوە بەڕێوە چوو.