Skip to the content

هەواڵەکان

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ٤٩ هەلی کار ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەلی کات بۆ ٤٩ پسپۆڕی ڕادەگەیەنێت. 

هەولێر و بەغدا لەسەر کێشەی شایستە داراییەکانی جووتیاران ڕێکدەکەون

سەرەتای ساڵی داهاتوو ئەگەر بودجەش پەسەند نەکرێت شایستەی دارایی جووتیاران خەرج دەکرێت.

شاندێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدای کرد

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، وەفدێكی وەزارەت سەردانی بەغدادیان كرد بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی پیشەسازی و بازرگانی لە نێوان هەرێم و بەغدا.

یەکەمین کۆبوونەوەى لیژنەى ڕێکخستنەوە و پێداویستیی بازاڕى کار بەڕێوەچوو

لە کۆبوونەوەکەدا هەر ئەندامێک دید و بۆچوونى وەزارەتەکەى خستەروو بۆ کاراکردنەوەى بازاڕی کار و بووژاندنەوەى کەرتى تایبەت.

حکوومەت بۆ لابردنی ئاستەنگەکانیان لەگەڵ کارگەکانی شیش و ئاسن گفتوگۆی کرد

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پیشەسازی، لەگەڵ نوێنەری بەشێک لە خاوەن کارگەکانی ئاسن و شیش لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

باڵەخانەی نوێ بۆ بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسولەی خۆراکی هەولێر دروست دەکرێت

 بە هەوڵ و هیمەتی كابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەفتەی ئایندە دروستكردنی باڵەخانەكە دەخرێتە بواری جێبەجێکردن.

كۆمپانیا ژاپۆنییەكان وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستاندا دەکەن

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی ئاژانسەکانی جایكا و جێترۆی یابانی و چەند کۆمپانیایەکی تری ژاپۆنی کرد و گفتوگۆ لەسەر هاوكاری و هەماهەنگیی كاركردن و هێنانی بەرهەم و پرۆژەی تایبەت بۆ هەرێمی كوردستان كرا.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەدواداچون بۆ گرفتەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەکات

بەدواداچونیان بۆگرفتەکانی کەرتەکانی پیشەسازی و بازرگانی لەسنورەکەدا کرد و بابەتی کردنەوەی شەش بەڕێوبەرایەتی نوێی لەگەڵ ئیدارەی ناوچەکە تاوتوێکرد.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی سەردانی پڕۆژەکانی ئیدارەی ڕاپەڕینی کرد

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و تيمێکی وەزارەت سەردانی ئیدارەی ڕاپەڕینیان کرد و سایلۆی ڕانیە و ئاشی ڕانیەیان بەسەرکردەوە.