هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق ( GOV.KRD )- ئەمڕۆ حەوت ساڵ بەسەر جینۆسایدی ئێزدییەکان لە شەنگال و دەوروبەرى تێدەپەڕێت، کە لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە (داعش) و بە شێوەیەکى دڕندانە و نامرۆڤانە ئەنجام درا و بە هۆیەوە هەزاران کەس بوونە قوربانى و ئاوارە و بێسەروشوێن بوون. حکومەتى هەرێمى کوردستان بە جددی کار لەسەر بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکو ...