سەرۆک وەزیران : • پێویستە نوێنەرانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەهەماهەنگیی و یەکڕیزی کاربکەن لە پێناو داکۆکیکردن لە شایستە و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان • ستایشی خۆڕاگری خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکەین و پێویستە لە ڕێی جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور، بارودۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی بکرێتەوە . هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ...
سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران: ڕاستگۆیانە و خەمخۆرانە بەدواداچوون بۆ داواکارى و سکاڵاى هاووڵاتیان دەکەین
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە درێژەى چاوپێکەوتنی هاووڵاتیان و فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە لایەن سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتى ٥/١٠/٢٠٢١ى زایینى، لە فەرمانگەى کارگێڕى و دارایی ئەنجومەن، د. ئومێد سەباح چاوى بە زیاتر لە دەیان هاووڵاتى کەوت کە بۆ سکاڵا و داواکارییەکانیان ڕوویان کردبووە ئەنجومەنى وەزیران. د. ئو ...
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە هاووڵاتیان دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٩/٢٨ د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی سانا‌و جوانڕۆیی سەرۆکی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی ئەنجومەنی وەزیران گوێی لە خواست و داواکاری زیاتر لە ١٠٠ هاووڵاتی گرت.سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕاییکردنی کارەکانی هاووڵاتیان و گوێگرتن لە داواکارییەکانیان ھەفتانە لە ناو باڵەخانەی ئەنجوم ...
به گوژمه‌ی زیاتر له ٢ ملیار دینار به‌نداوی دێوانه جێبه‌جێ ده‌كرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- له چوارچێوه‌ی گرنگیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رچاوه‌كانی ئاو و دروستكردنی به‌نداو، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی (2,174,078,000) دوو ملیار و سه‌د و حه‌فتا و چوار ملیۆن و حه‌فتاو هه‌شت هه‌زار دینار بۆ پڕۆژه‌ی به‌نداوی دێوانه.بڕی پاره‌كه‌ش به شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ ...
پەیامی پیرۆزبایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەیادی ٥١ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان
بەڕێز/ سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستانبەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - بەبۆنەی پەنجاو یەک ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییەکەتان یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی دەکەم. نیشتمانەکەمان هەر لە کۆنەوە لانکەی شار ...
حەفتانە سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چاوی به خه‌ڵك ده‌كه‌وێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دكتۆر ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری داوه هه‌موو ڕۆژانی سێشه‌ممه له پرسگه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، چاوی به هاووڵاتیان بكه‌وێت و گوێ له داواكاری و سكاڵاكانیان بگرێت و له چۆنییه‌تی ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان بكۆڵێته‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی ٢١/٩/٢٠٢١ دكتۆر ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌ن ...