Skip to the content

ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا تاووتوێ دەکات

*ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لە بڕیاری حکومەتی فیدڕاڵی بۆ سەرلەنوێ پێکهینانەوەی لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستووری عێراق دەکات و داواش دەکات بودجەی پێویست بۆ ئەم لیژنەیە تەرخان بکرێت و پێداویستییەکانی دیکەی دابین بکرێت. ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی دیسەمبەری 2022، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، بریتی ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی دەستەی وەبەرھێنانی کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە، ٦ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی دەستەی وەبەرھێنانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد، لەلایەن دکتۆر موحەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان پێشوازی لێکرا، پەیوەست بە سەردانەکە، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان بە ھاوبەشی لەگەڵ یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان کۆب ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای HKN دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە، ٥ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای HKN کرد کە پێکھاتبوون لە ژەنەراڵ جای گارنەر، ژەنەراڵی خانەنشینی ئەمریکا و ڕاوێژکاری باڵای کۆمپانیای HKN و مات زایس، جێگری سەرۆکی کۆمپانیا، سرود موختار بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ناوبراو لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئاما ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئیمارات لە ھەولێر دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە ئەحمەد ئیبراھیم ئەلزاھری، کونسوڵی گشتی ئیمارات لە ھەولێر و شاندی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا کە ھەریەکە لە د. کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە وەکالەت و عەبدووللا ئەلقازی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای جێبەجێکاری داناگاز ئ ...

ئەنجومەنی وەزیران چەندین بڕیاری گرنگ بۆ توندوتۆڵکردنی ڕێنمایی و لێپرسینەوە لە پێوەر و ڕێکارەکانی سەلامەتی و مۆڵەتی پیادەکردنی پیشەکان دەدات

*ئەنجومەنی وەزیران چەندین بڕیاری گرنگ بۆ توندوتۆڵکردنی ڕێنمایی و لێپرسینەوە لە پێوەر و ڕێکارەکانی سەلامەتی و مۆڵەتی پیادەکردنی پیشەکان دەدات * ئەنجومەنی وەزیران بە توندترین شێوە، سەرکۆنەی هێرش و بۆردومانکردنی هەرێمی کوردستان دەکات و داوا لە حکومەتی فیدراڵی و نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات سنوورێک بۆ ئەم هێرش و پەلامارانە دابنێن. هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.K ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و کونسڵی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر کۆبوونەوە

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ٢١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە زەھرە بیل، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر بە وەکالەت و شاندی یاوەری کرد. لە سەرەتادا کونسوڵی گشتی ئەمریکا بە وەکالەت، بە توندی ئیدانەی ھێڕشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و بەزاندنی سەروەری خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستانی کرد. ...