Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی وڵاتی ئوردن دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە فوئاد ئەلمەجەلی، کونسوڵی گشتی وڵاتی ئوردنی ئەلھاشمی کرد. لە دیدارێکدا پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئوردن و بەردەوامیدان بەو پەیوەندیانە بەرز نرخێنرا و بە پێویست زانرا. لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە زیاترکردنی ھەماھەنگی ...

د.ئومێد سەباح لە گەڵ شاندێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کۆبووەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ زەهرا بێڵ، جێگری کۆنسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و هێث بەیلی، سەرۆکی یەکەی ئابووری و ڤەهێڵ ئامێدی، پسپۆر لە بواری ئابوری و وزە کۆبووەوە.لە کۆبونەوەکەدا، پەیوەندی بەردەوامی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بەرز نرخێندرا و بە گرنگیەوە باسی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای HKN دەکات

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٩ی ١ی ٢٠٢٣ ، د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی کرد  لە شاندێکی کۆمپانیای HKN کە پێکھاتبوون مات زایس، جێگری سەرۆکی کۆمپانیا، سرود موختار بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ناوبراو لە عێراق. لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری کارو چاڵاکیەکانی کێڵگە نەوتیەکان ئاڵوگۆرکران.ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر بەردەوامی پەیوەندیەکانی نێوانیان. لەتەوە ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئێران دەکات

ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٠٢٣/١/١٩ د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لە بەرێز نەسروڵلا رەشنودی کۆنسوڵی گشتی ئێران و شاندێکی یاوەری کرد. لە کۆبوونەوەکەدا خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیا ئێرانیەکان کە لە کوردستان کار دەکەن و ئەو بەڵێندەرانەی کە پرۆژەکان جێ بەجێ دەکەن تاوتوێ کران. ھەر لە کۆبوونەوەکە دا باس لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان و ئامادەکارییەکانی دیداری ئابوو ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران: پێویستە بەباشترین شێوە خزمەتی هاووڵاتییانی خۆمان بکەین

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ رێکەوتی ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی فەرمانگەکانی سەر بە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کرد.لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران هەڵسەنگاندنی بۆ کار و چالاکییەکانی ساڵی ڕابردووی فەرمانگەکان کرد و پێزانینی هەبوو بۆ هەوڵ و ماندوو بوونی بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی فەرمانگەکان لە ڕاپەڕاندنی کاروبا ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە د.فریاد فازڵ کرد

ئەمرۆ چوارشەممە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە د.فریاد فازڵ، سەرۆکی ئینستیتووتی خوێندنی کوردی لە بەرلین کرد. لە دانیشتنێکدا کە د.کارزان خواڕەحم، راوێژکاری خوێندنی باڵا و پەوروەردە ئامادەی بوو، وێڕای پیرۆزبایی لێکردن بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی سەرۆککوماری ئەڵمانیا، بۆ توانا و لێهاتوویی رۆڵی د.فریادی بەرز نرخاند لە بواری زمان و ئ ...