Skip to the content

سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشوازی له‌‌ كونسوڵی گشتی ڕووسیای فیدڕاڵ کرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٣١ـی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٣، د.ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پێشوازی له‌‌ ماكسیم ڕۆبن، كونسوڵی گشتی ڕووسیای فیدڕاڵ له‌ هه‌ولێر و ڕێنتا ئاكمیزتیزانۆڤ، جێگری كونسوڵی ڕووسیا كرد.لە دیدارێکدا په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ڕووسیا باس کرا و به‌رده‌وامی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا به‌ پێویست زانرا .لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە رۆزی کێیڤ کونسوڵی نوێی بریتانیا لە ھەولێر دەکات

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە رۆزی کێیڤ کۆنسوڵی گشتی نوێی وڵاتی بەریتانیا لە هەولێر و شاندێکی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا وێڕای پیرۆزبایی کردن لە کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر لەئەرکە نوێکەیدا، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران هیوای سەرکەوتنی لە کارو ئەرکە نوێکەیدا بۆ خواست. لە دیدارەکەدا پەیوەندی لەمێژینە ...

لە ساڵی ٢٠٢٢ مامەڵەی ٩٦%ی نووسراوە فەرمییەكانی ئەنجومەنی وەزیران تەواو كراون

سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئاشکرای دەکات، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢، لە کۆی ٢٤،٤٢٥ نووسراوی ھاتوو، لە ڕووی کارگێری یاساییەوە توانراوە ٢٣،٥٣٥ نووسراو کاریان لەسەر بکرێت و تەواو بکرێن، کە دەکاتە ڕێژەی ٩٦٪‏ـی ئەو نووسراوانەی ھاتوون. ئەو نووسراوانەی کە تا ئێستا کاریان لەسەر دەکرێت یاخود تەواو نەبوون، ٨٩٠ نووسراون، کە دەکاتە ڕێژەی ٤٪‏ی نووسراوەكان. سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی و ...

ڕاگەیاندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی بڕیارەکەی دادگای ئیتیحادی

بە داخەوە ئەمڕۆ دادگای ئیتیحاددی، جارێکی دیکەش، دژایەتی خۆی بۆ مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. ئەم هەڵوێستە نوێیەی ئەم دادگایە، جەختکردنەوەیە لە درێژەدان بە سیاسەتی ناڕەوا و دژایەتیکردنی خۆی بەرامبەر هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا کە کەشێکی ئەرێنی و لەیەکنزیکبوونەوە لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ دروست ببوو بۆ ڕێککەوتن و چارە ...

شاندی دانوستاندنکار پێشوازی لە شاندێکی باڵای یونامی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٥ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ، لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، شاندی دانوستاندن کاری حکومەتی ھەرێم، پێشوازیان کرد لە شاندێکی باڵای یونامی کە پێکھاتبوون لە کلاودیۆ کاردۆنی جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و هاوکاری هەڵبژاردنەکان، ریکاردۆ رۆدریگز سەرۆکی یونامی لە کوردستان، محەمەد نەجار، سەرۆکی یونامی لە بەغدا لە کۆبونەوەکەدا باس ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئیمارات لە ھەولێر کرد

ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ٢٤ کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەحمەد ئیبراھیم ئەلزاھری، کونسوڵی گشتی ئیمارات لە ھەولێر و شاندێکی کۆمپانیای دانا غاز کرد. لە دیدارێکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیمارات کرا و بەردەوامی پەیوەندی ھەردوولا بە گرنگ زانرا. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوا سەردانی مەسرور بارزانی ...