Skip to the content

ئەنجومەنی وەزیران هەر ڕێکارێکی جیاکاری لە دژی هەرێمی کوردستان لە جێبەجێکردنی بودجەی فیدڕاڵیی ڕەت دەکاتەوە

* ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە بڕیاری لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی 140 ی دەستوور تایبەت بە زەویە کشتوکاڵییەکانی جووتیارانی کورد وتورکمان لە کەرکوک دەکات   ئەمڕۆ چوارشەممە 6/21، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبووەوە.لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر پێشه ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی باڵای کۆمپانیای HKN دەکات

ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ حوزەیرانی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران،پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای HKN کرد کە پێکھاتبوون لە راسیل فریمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گشتی کۆمپانیا، ژەنەراڵ جای گارنەر، ڕاوێژکاری باڵای کۆمپانیای HKN و، ستیڤ بەرگەر، بەڕێوەبەری گشتی دارایی کۆمپانیا و سرود موختار بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای HKN لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوا پەرەس ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر دەکات

ڕۆژی دووشەممە ١٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئێرڤن هیکس کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر و شاندێکی بازرگانی ئەمەریکی کرد. وێڕای بەخێرهێنانی شاندی نیوان، لە دیدارەکەدا دوایین گۆرانکارییە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و گۆڕەپانی سیاسی عێراق و دوایین لێکتێگەیشتن و ڕێکەوتنەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و پێشڤەچوون ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لە کونسوڵی بەریتانیا لە هەولێر کرد

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازیی لە خاتوو ڕۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی بەریتانیا کرایەوە، پاڵپشتیی حکومەتی بەریتانیا بۆ حکومەتی هەرێم دووپات کرایەوە. لە دیدارەکەدا گۆرانکارییەکانی ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی باڵای یونامی دەکات

ڕۆژی دووشەممە ١٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح،سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران،پێشوازی لە لۆرێنز لیو، جێگری بەرپرسی دیسکی سیاسی یونامی لە عێراق و شاندی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا وێرای بەخێرهێنانی شاندی میوان، جەخت لە ھەماھەنگی و پەیوەندییە بەردەوامەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و یونامی کرایەوە و باس لە دوایین پێشهاتەکانی نێو پڕۆسەی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، پەسەندکردنی ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان کۆبووەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ٨ـ حوزەیرانی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە چەندین کونسول و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کرد. وێرای بەخێرهێنانی شاندی میوان، لە دیدارەکەدا کە هەریەکە لە کونسولی ئەمەریکا و بریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و هۆڵەندا و کۆریای باشور ئامادەییبوون، بیروڕا لە بارەی کار و چالاکیەکانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و گیروگرفتەکانیان ئاڵوگۆڕکرا ...