لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی رۆژانی پشوو.
وەڵامێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا
لە کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەموو توانای خۆی خەریکی پاراستنی هاووڵاتیانی هەرێمە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و خەڵکێکی زۆریش لە ناوخۆ و دەرەوە ستایشی رێکارەکانی حکومەتی هەرێم دەکەن کە لە پێش زۆر وڵاتانی پێشکەوتووی جیهانە.
روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتانی دونیادا، کۆمەڵگای مرۆڤایەتی رووبەرووی دۆخێکی قورسی تەندروستی و ئابوری کرد و هەرێمی کوردستانیش بەدەر نیە لەو دۆخە نەخوازراوە.
راگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە
بە فەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بودجەیەکی تایبەت بۆ ئیدارە و بەشی تەندروستی قەزای دەربەندیخان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەرخانکرا.
لێدوانێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
خشتهی پێدانی مووچهی فهرمانبهرانی كهرتی مهدهنی و سهربازی كه له لایهن وهزارهتی داراییهوه ئامادهكراوه، هیچ گۆڕانكارییهكی بهسهردا نههاتووه.
بەیاننامەی ژمارە (١١) وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە جیهاندا و زۆربوونی ژمارەی تووشبووان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، بەتایبەتی وڵاتی ئێران کە سنوورێکی بەرفراوانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و کاریگەری لەسەر زیادبوونی ژمارەی هەڵگرانی ئەم نەخۆشییە دەبێت. وەزارەتی تەندروستی بۆ گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە لە ڕێگەی دامودەزگاکان و تیمەکانی تەندروستی ڕۆژانە بەم شێوەیە بەردەوامن: