Skip to the content

ئەنجومەنی وەزیران پلانی نیشتمانیی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ تاووتوێ دەکات و پڕۆژە یاسای سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی کشتوکاڵییەکانیشی پەسەند کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 8 ی ئەیلولی 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان) لەلایەن بێگەرد تاڵەبانی وە ...

ئەنجومەنی وەزیران دابینکردنی ئاوی پاک ونەوتی سپی بۆ هاووڵاتییان و کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و گرانبوونی نان و کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بە ڕێکاریی تەندروستیی تاووتوێ دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 1 ی ئەیلوولی 2021 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە .لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئاماژەی بە سەردانی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکڕۆن کرد بۆ هەرێمی کوردستان و بە سەردان ...

پەیامی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفالی بادینان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق ( GOV.KRD )- لەدوا قۆناغی جێنۆسایدی ئەنفال و ٣٣ ساڵ بەر لە ئێستا، دەڤەری بادینان قوربانییەکی دیکەی گەورە تاوانەکانی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو بوو کە هەزاران کەسی بێتاوانی، شەهید و بێسەروشوێن و ئاوارە بوون و سەدان گوندیشی خاپوور کران. ئەنفال کە تاکە ڕێگەیەکی دیکتاتۆریەتی بەعس بوو بۆ مانەوەی خۆی و لەنێوبردنی بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد لە باشووری کوردستان، خەو ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی ٢ ملیار دینار بۆ جێبەجێ کردنی چەند پرۆژەیەک لە باشیک پەسەند کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق ( GOV.KRD )- دوا بە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی ٢ ملیار و ١٨٤ ملیۆن و ٤٣٧ هەزار دینار، بۆ ئەنجامدان چەند پرۆژەیەک لە باشیک خەرج کرا. بودجەکە بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لە سەر بودجەی پارێزگای دهۆک دەبێت و بۆ ئەم پرۆژانە خەرج دەکرێت:١. چاککردنەوەی ڕێگای مغارا بۆ چیای باشیک، بە گوژمەی ١ ملیار و ٣ ...

لە ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاوی ئەنجامدرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی٢٠٢١/٨/١٢، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمی ئاوی خواردنەوە، له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌ ده‌ستپێشخه‌ری سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا. له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا كه‌ وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، کارەبا، دەستەی وەبەرهێنان، فەرمانگەی پەیوەندییەک ...

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی ٤ ملیار دینار بۆ بەرنگاربوونەوەی وشکەساڵی و کەم ئاوی خەرج دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق ( GOV.KRD )- حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناری بۆ بەرنگاربوونەوەی وشکەساڵی و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە هەرێمی کوردستان وەکو هەنگاوی یەکەم خەرج کرد.ئەو بڕە پارەیەش لەسەر بودجەی گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە پارێزگاکان خەرج دەکرێت بەمشێوەیەی خوارەوە: ١- پارێزگای هەولێر ٩٢٥ ملیۆن دینار.٢- پارێزگای س ...