Skip to the content

ئەنجومەنی وەزیران ڕێکخستنەوەی کارەبای نیشتمانیی و بابەتی گرانبوونی نرخی سووتەمەنییەکان تاووتوێ دەکات

• ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە داشکاندنی ڕێژەی 15٪ ی قەرزی کرێی کارەبا وسزادانی دواکەوتن وسەرپێچی کارەبا، بۆ ئەو هاووڵاتییانەی تا کۆتایی ئەمساڵ، بڕی پارەی پێویست دەدەن کە لە ئەستۆیانە. • ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد، ئاسانکاریی تەواو بکەن و مۆڵەت بدەن بە هەموو ئەو کەس و کۆمپانیایانەی، کە ئامادەن سووتەمەنی بە نرخی گونجاو، هاوردەی هەرێم بکەن، بە مەرجی پا ...

حکومەتى هەرێم لە بەرژەوەندى بەڵێندەران و کۆمپانیاکان بڕیارێکى دەرکرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە پێى فەرمانى دکتور ئومێد سەباح عوسمان سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران، دوو بڕیار لە بەرژەوەندى و قەرەبووکردنەوەى بەڵێندەران و کۆمپانیاکان دەرکران. دواى ئەو بۆشاییە کارییەی لەبەر کەرەنتین و قەدەغەى هاتوچۆى هاووڵاتیان لە هەرێمى کوردستان و بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆڕۆنا دروست بوو و کاریگەریی لەسەر بەرەوپێشچوونى جێبەجێکردنى پڕۆژەکان هەبوو و ز ...

ئەنجومەنی وەزیران چەند پرسێک تاووتوێ دەکات

سەرۆک وەزیران : • پێویستە نوێنەرانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەهەماهەنگیی و یەکڕیزی کاربکەن لە پێناو داکۆکیکردن لە شایستە و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان • ستایشی خۆڕاگری خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکەین و پێویستە لە ڕێی جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور، بارودۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی بکرێتەوە . هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  ...

سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران: ڕاستگۆیانە و خەمخۆرانە بەدواداچوون بۆ داواکارى و سکاڵاى هاووڵاتیان دەکەین

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە درێژەى چاوپێکەوتنی هاووڵاتیان و فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە لایەن سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتى ٥/١٠/٢٠٢١ى زایینى، لە فەرمانگەى کارگێڕى و دارایی ئەنجومەن، د. ئومێد سەباح چاوى بە زیاتر لە دەیان هاووڵاتى کەوت کە بۆ سکاڵا و داواکارییەکانیان ڕوویان کردبووە ئەنجومەنى وەزیران. د. ئو ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە هاووڵاتیان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٩/٢٨ د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی ساناو جوانڕۆیی سەرۆکی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی ئەنجومەنی وەزیران گوێی لە خواست و داواکاری زیاتر لە ١٠٠ هاووڵاتی گرت.سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕاییکردنی کارەکانی هاووڵاتیان و گوێگرتن لە داواکارییەکانیان ھەفتانە لە ناو باڵەخانەی ئەنجوم ...

به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ ٢ ملیار دینار به‌نداوی دێوانه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- له‌ چوارچێوه‌ی گرنگیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رچاوه‌كانی ئاو و دروستكردنی به‌نداو، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی (2,174,078,000) دوو ملیار و سه‌د و حه‌فتا و چوار ملیۆن و حه‌فتاو هه‌شت هه‌زار دینار بۆ پڕۆژه‌ی به‌نداوی دێوانه.بڕی پاره‌كه‌ش به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ ...