Skip to the content

حکومەتی هەرێمی کوردستان جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە گشت هاونیشتمانیان پیرۆز دەکات

بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، پیرۆزبایی لە هاونیشتمانیان و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و عێراق و جیهان بە گشتى دەکەین، ئومێدەوارین خودای مەزن نوێژ و تاعەتی ھەموولایەک قبوڵ بکات و ئەم جەژنە بکاتە مایەی گەشەسەندنى زیاترى کلتووری پێکەوەژیانی نێوان نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی کوردستان و لەسەر بنەماى دابونەریتە جوانەکانمان گەرمتر لە جاران ئامێزى تەبایی و برایەتی بۆ یەکتری بکەینەوە.

ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربارەی بڕیاری دادگای پێداچوونەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەخت لەوە دەکاتەوە کە سیستەمی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیە لە حکومەت ، بۆیە حکومەت بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت دەستوەردان لە کاروباری دادگاکاندا بکات.

ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی ستراتیژیی نیشتمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەکات و پڕۆژە یاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان پەسەند دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/5/5 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجامدا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان دەکات

ئەمڕۆ چوارشەمە 2021/5/5 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان کرد.

پەیامى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەبارەت بە هێرشەکەى داعش

لەشەوی 1ی ئایاری 2021، تیرۆریستانى داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی هێزى پێشمەرگەی کوردستان و لە بەرامبەردا هێزى قارەمانى پێشمه‌رگه‌ش به‌ توندی لێیان هاتنە‌ ده‌ست و تێکیان شکاندن، و لە ئەنجام دا چەند پێشمەرگەیەک شەهید و بریندار بوون.

پەیامى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەبۆنەى ١ى ئایار ڕۆژى جیهانى کرێکاران

کرێکاران بزوێنەر و جووڵێنەرى چەرخەى کار و ئابوورین، و سەرەڕاى ئەو ئەرکە قورسەى کەوتووەتە سەر شانیان، ڕۆڵێکى گرنگیان لە بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەى نیشتمانەکەمان دا هەیە.