Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : لەم مانگەوە دەست بە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە دەکرێت بە بێ لێبڕین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە 25 ی تەمموزی 2021 لە گوتارێکدا ڕایگەیاند کە لەم مانگەوە دەست بە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە دەکرێت بە تەواوی و بە بێ لێبڕین .

پەیامی پیرۆزبایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی ھاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی و عێراق بە گشتی دەکەین، ھیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ ھەموو لایەک. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێژەی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان زیادی کردووە، داوا لە ھاونیشتمانیانی خۆشەویست دەکەین بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و ...

ئەنجومەنی وەزیران هەماهەنگیی نێوان حکومەت و پەرلەمان تاووتوێ دەکات و پڕۆژەیاسایەکیش پەسەند دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 7 ی تەمموزی 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبووەوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابووری دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 4 ی تەممووزی 2021 ئەنجومەنی باڵای ئابووری هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبووەوە.

ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 لەم ڕۆژانەدا یەکێک لە بەرپرسەکانی میلیشای ( کتائب سید الشهداء) بەناوی احمد المکصوص بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە گوایا ئەو فڕۆکە ئەمەریکییانەی هێرشیان کردە سەر میلیشیاکان، لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە فڕیون.

ئەنجومەنی وەزیران ژمارە و داتاکانی تایبەت بە داهات و خەرجی و کورتهێنانی بودجە تاووتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 23 ی حوزەیرانی 2021 بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجامدا.