Skip to the content

کار و چالاکییەکان

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان وتارێکی لە کۆجۆ پێشکەش کرد

د. دیندار زێباری لە کۆجۆ وتاری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی پێشکەشکرد بە بۆنەی هێنانەوەی ڕوفاتی ٤١ هاووڵاتی ئێزیدی کە بە دەستی تیرۆریستانی داعش کۆمەڵکوژکران. 

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ نوێنەری دەزگا ئەمنییەکان كۆبۆوه‌

لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ نوێنەرانی دەزگا ئەمنییەکان لەسەر پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ، د. دیندار زێباری تیشکی خستەسەر یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان، بەڕێوەبردنی خانە چاکسازییەکان، ڕاهێنانی ئەفسەران و هۆشیاریی میللی لەسەر یاساکان.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان بەشداری پانێڵێکی وەزارەتی ڕۆشنبیری کرد

بە ئامادەبوونی بەشێک لە وەزیرەكان و لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی ڕۆشنبیری، د. دیندار زێباری بەشداری پانێڵێکی کرد دەربارەی کوشتن و خۆکوشتن

د. دیندار زێباری نوێنەرایەتی لیژنەی هەماهەنگی نیشتمانی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد

د. دیندار زێباری نوێنەرایەتی لیژنەی هەماهەنگی نیشتمانی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە بۆنەیەک کە لەلایەن تیمی لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) ڕێکخرا، بۆ باسکردنی دووەمین مەراسیمی گەڕانەوەی پاشماوەی قوربانیان لە گوندی کۆجۆ. 

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە کۆنفرانسێکی خاچی سووردا وتەی حکومەتی هەرێمی پێشکەش کرد

لە دەستپێکی کۆنفرانسی ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی لەسەر یەکە چاکسازییەکان، دکتۆر دیندار زێباری وتەی حکومەتی هەرێمی پێشکەش کرد.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان له‌گه‌ڵ بەرپرسی نوێی نووسینگەی یەکێتی ئەورووپا كۆبۆوه‌

د. دیندار زێباری پێشوازیکرد لە ماری پارێت، بەرپرسی نوێی نووسینگەی یەکێتی ئەورووپا لە هەولێر بۆ پیرۆزبایی لە هەمبەر ئەرکە نوێیەکەیان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

د. دیندار زێباری پێشواز لە بەرپرسی نووسینگەی هەولێری خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد

چەند تەوەرێکی پەیوەست بە سیستەمی بەڕێوەبردنی خانە چاکسازییەکان تاوتوێ کرا. 

د. دیندار زێباری بەشداری لە کۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگیکاری نیشتمانی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ یونیتاد (NCC) کرد

لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایەسەر چەند بابەتێکی تایبەت بە کاری یونیتاد لە هەرێمی کوردستان و گرنگی سزادانی تاوانبارانی داعش

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە وەفدێکی بەهاییەکان کرد

د. دیندار زێباری پێشوازی لە وەفدێکی بەهاییەکان کرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تیشک خرایەسەر مێژووی باوەڕی بەهایی و پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ برەودان بە پێکەوەژیانی ئایینی. 

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و کونسوڵی گشتی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی دۆستانەیان کرد

کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ستایشی هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی کرد لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی جێندەری