له دیدارێکدا، گفتوگۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیتاڵیا كرا و ئاستی كار و هاوئاهه‌نگییه‌كان لە ڕابردوو و ئێستا به گرنگ وه‌سف كرا، هاوکات باس له دۆخی مرۆیی و ئاواره‌بوونی ئه‌م دواییه‌ی خه‌ڵكی شه‌نگال كرا.
هەواڵەکان
سه‌فین دزه‌یی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له هه‌رێم كۆبۆوه
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی باسی له دواپه‌ره‌سه‌ندنه‌كانی هه‌رێم و دۆخی ئاسایش و چه‌قبه‌ستوویی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق كرد
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازیی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد
لە کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن، بەرەوپێشبردنی کەرتی ئابووری و وەبەرهێنان لەنێوان هەرێم و ئەورووپا، بە تایبەتی بەلجیکا باسی لێوە کرا
یادی ۱٥ ساڵەی دۆستایەتی گەلی کورد و ڕووس بەرز ڕاگیرا
له یادی ۱٥ ساڵەی دۆستایەتی و دروستکردنی پەیوەندیی دیپلۆماسی گەلی کورد و ڕووس، بەرپرسی فەرمانگە ئاماژەی بە دۆستایەتی لەمێژینەی گەلی کورد و ڕووس کرد و جەختییشی لە پەیوەندیی بەهێزی نێوانیان لەسەر بنەمای بەها و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کردەوە.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە نوێنەری (UNHCR) لە عێراق کرد
لەدیدارەکەدا، سەرەتا بەرپرسی فەرمانگە خۆشحاڵی خۆی بە دیداری شاندی ناوبراو دەربڕی. لە هەمانکاتدا، باسی لە بارودۆخی ئاوارەکان لە هەرێم و عێراق کرد و جەختی لە دابینکردنی پێداویستییەکان و هاوکاری مرۆیی ئاوارە و پەنابەران و گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان کردەوە.
ڕۆژی نیشتمانی شانشینی هۆڵەندا و ئاهەنگی لەدایکبوونی پاشا ویلیا‌م ئەلێکساندەر لە هەولێر بەرز ڕاگیرا
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە گەل و حکومەت و ستافی کونسوڵگەری هۆڵەندا لە کوردستان گەیاند و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و کارەکانییان لە هەرێم بۆ خواستن.
بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە لەگەڵ کونسوڵى گشتى کۆماری ئەڵمانیاى فیدراڵ کۆبووەوە
لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا، دوایین پەرەسەندنەکانى گۆڕەپانى سیاسى عێراق و هەرێمى کوردستان گفتوگۆى لەسەر کرا و بیروڕایان لەسەر هەلومەرجی سیاسی ئێستا ئاڵوگۆڕ کرد
سەفین دزەیى پێشوازى لە باڵیۆزى هیندستان لە عێراق و شاندى یاوەرى کرد
لە کۆبوونەوەیه‌کدا باس لە دوایین پەرەسەندنەکانى سیاسى لە هەرێمى کوردستان و عێراق کرا، بە تایبەت پڕۆسەى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتی عێراق.
سەفین دزەیى پێشوازى لە جێگرى باڵیۆزى سوید لە عێراق کرد
ئەمڕۆ دووشەممە ٤/٤/٢٠٢٢ سەفین دزەیی بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە کریستیان ئولسن جێگرى باڵیۆزى سوید لە عێراق و بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی سوید لە هەرێم کرد.
سەفین دزەیى پێشوازى له ژان ئهسيلبۆرن وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى لوكسهمبۆرگ كرد
پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان لەگەڵ وڵاتانى یەکێتى ئەورووپا گفتوگۆی لە بارەوە کرا